گەنجێک دوای شکستی لەگەیشتن بە ئەوروپا لە قەڵادزێ خۆی کووشت( وێنەکەی ببینە)

گەنجێکی قەڵادزێ دوای ئەوەی شکستی هێنا لەوەی بگاتە ئەوروپا دەگەڕێتەوە شارەکەی قەڵادزێ و خۆی دەکوژێت.

 

 
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە " لە قەزای پشدەر گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خۆی کوشت و بە وتەی باوکیشی، کوڕەکەی بەمەبەستی چوونی بۆ ئەوروپا لە تورکیا بووە، بەڵام دوو ڕۆژە گەڕاوەتەوە و ئەمشەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

 

پۆلیسی ڕاپەڕین کە ئەمشەو هەینی ئەو راگەیاندنەی بڵاوکردەوە ئاشکرای دەکات، "کاتژمێر  ٨ ی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بە ناوی (هـ . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٠ کە دانیستووی گوندی دارەشمانەی سەر بەناحیەی هەڵشۆیە لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی جۆری (تاپڕ) بە سەر جەستەیەوە هەیە."  


 
بەقسەی پۆلیس کە لە باوکییەوە وەریگرتووە "کوڕەکەی ماوەیەک لە تورکیا بووە بەمەستی چونی بۆ دەرەوەی وڵات و دوای دوو ڕۆژ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە خۆی کوشتووە".

 


هەروەها وتوویەتی" پێش سەفەرەکەشی چەند جارێک بردویانە بۆ لای پزیشک، چونکە باری دەرونی ناجێگیر بووە."  


  

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پاش توێکاری بۆ لاشەکەی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو."  

 


PM:10:10:01/01/2021