یەكێتی پیاوانی كوردستان ئامارەكانی توندوتیژی ساڵی ڕابردووی بڵاوكردەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢ی کانوونی دووەم یەكێتی پیاوانی كوردستان ئامارەكانی توندوتیژی ساڵی ڕابردووی بڵاوكردەوە بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە ٥٥٣ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژ بە ژنان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەکێتی پیاوانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٢٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و دەروونی لەلایەن ژنانەوە بۆسەر پیاوان تۆمارکراوە، هاوكات ٥٥٣ سكاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژ بە ژنان تۆماركراوە".

 

یەکێتی پیاوانی کوردستان باسی لەوەشکرد کە، ٩١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە، لە هەولێر ٣٠ حاڵەت، سلێمانی ٣٩، دهۆك ١٣، كەركوك ٦ و هەڵەبجە ٣ حاڵەت، ئەوەش دەریدەخات لەساڵی ٢٠١٢ەوە ئامارەكان رویان لە زیادبوون كردووە.

 

یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشی وت، کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ٢٠ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی موچەی پیاوان لەلایەن ژنانەوە هەبووە، هاوکات ٥٧ حاڵەتی خیانەتی هاوسەریی هەبووە.



AM:11:31:02/01/2021