نرخی نەوت دادەبەزێت

لە کاتێکدا دوێنێ دوو شەممە نرخی نەوتی برنت بۆ هەر بەرمیلێک ٥٣ دۆلار تێپەڕاند، ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزینی بەخۆوە بینی.

 

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە ٥١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ ٥٣ دۆلاری تێپەڕاند، لە دوا داخستندا بە ٥١ دۆلار و ٩ سەنت بوو.

 

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٤٧ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە داوا داخستنیدا بە ٤٧ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.

 



AM:08:23:05/01/2021