٢٢ پەرلەمان داوا دەکەن بابەتی مووچە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەوە

لە لیستەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەندێک ئەندام پەرلەمانی دەسەڵات یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستانەوە.   


 عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک، نووسیوویەتی" ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کە ٢٢ پەرلەمانتارە لە ڕێگەی یاداشتێکی فەرمیی داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە بابەتی بڕینی مووچە و پرسی موچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان".  


  
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ هیوادارە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان گوێ لە داوای پەرلەمانتاران بگرێت و هەست بەو دۆخە سەختە داراییەی خەڵک بکات کە تێیکەوتووەو، ئەو خاڵە بخرێتە ناو خشتەی کاری کۆبوونەوەکەوە.

 

بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێری پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان د. کەمال ئەترووشی، بەلآم ئەو ٢٢ پەرلەمانتارە داوای گفتوگۆ لەسەر مووچەش دەکەن کە ببێتە خاڵێکی کۆبوونەوەکە.

 

 


PM:01:12:05/01/2021