ژنێک لە خۆپیشانداندەرانی لایەنگری ترامپ لەناو بینایەکی کۆنگرێس بریندار کرا

کەمێک پێش ئێستا ژنێک لە خۆپیشاندانەکەى بەردەم کۆنگرێس بەگوللەی پۆلیس بریندار کرا.

 

ئەمشەو کەناڵی سی ئێ ئێن بڵاویکردەوە، بەهۆى تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی کاپیتۆڵ، ئەو ناوچەیەی شاری واشنتۆن کە باڵەخانەی کۆنگرێسی تیادایە ژنێک بەفیشەک بریندار بووەو دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

باسی لەوەشکردووە، ژنەکە فیشەک بەر سنگی کەوتووە و لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە. 



PM:11:54:06/01/2021