نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمشەو ٧ ی کانوونی دووەم هاوشێوەی بەیانی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، نرخی نەوتی بەسرەش نرخەکەی بەرزترە لە برنت.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا ببە ٥٤ دۆلار و ٣٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوا داخستنی ٥٤ دۆلار و ١٣ سەنت بوو.

 

نرخی نەوتی بەسرەی باشووری عێراق وەک ئاژانسی فەرمی عێراق رایگەیاند، نرخەکەی بەرزبۆتەوە بۆ ٥٥ دۆلار.

 

نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٠ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە دوا داخستنی بازاڕدا بە ٥٠ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.



PM:09:06:07/01/2021