جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
لە پۆستێکدا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، قوباد تاڵەبانی نووسیوویتەی" پاش ئەنجامدانی پشكنین، دەرئەنجامەكەی دەرچوو كە ھەڵگری ڤایرەسی كۆرۆنام، بۆیە پێویستە ماوەیەك بەركەوتنم نەبێت تاوەكو تێیدەپەڕێنم".
جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆتایی پۆستەکەیدا، ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان دەخوازێت و داوایان لێدەکات، بەردەوام بن لەخۆپارێزی.
قوباد تاڵەبانی یەکێک لەو بەرپرسانەی ستافی ئەنجومەنی وەزیران کە وەک لە وێنەکاندا دردەکەوێت زۆر پابەندە بە فەرمان و رێنومایییە تەندروستیەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.