نوسەرو شیکارێکی سیاسی عێراقی یەکەم کەسە تووشی ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا بوو

نوسەر و شیکارێکی ناسراوی سیاسی عێراقی تووشی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا دەبێت، ئەمە یەکەم کەسە لە عێراق راگەیاندرابێت تووشی ئەو جۆرە کۆرۆنایە بووبیت.

 

ئیبراهیم سمیدعی شیکاری سیاسی کە زۆر کات لە تیڤیەکانی عێراقەوە دەردەکەوێت، رایگەیاند کە تووشی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا بووە.

 

 

سمیدعی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک نووسیوویەتی کە تووشی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا بووە.

 

ئەو نوسەرە باس لەوە دەکات کە ئامێری پشکنینەکانی PCR ئەو جۆرە ڤایرۆسەی کۆرۆنا ئاشکرا ناکات بۆیە پێویستە وەزارەتی تەندروستی عێراق بیر لەم کێشەیە بکاتەوە.

 

ئەو شیکارە باس لەوە دەکات کە ئەمە دووەم جارە تووشی کۆرۆنا دەبێت.



PM:08:43:11/01/2021