ڤیدیۆ.. ژمارەیەک پارێزەر و پەرلەمانتار و چالاکوان سکاڵا لەسەر بەرپرسانی سەیدسادق تۆماردەکەن

‌‌‌‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی ڕابردوو.. ئەرشیف

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ژمارەیەک پارێزەر و پەرلەمانتار و چالاکوان و کەسوکاری دوو قوربانی سکاڵای یاساییان لەسەر بەرپرسانی سەیدسادق تۆمارکرد.

 

لەوبارەیەوە عوسمان شێخ سدیق، پارێزەری خۆبەخشی کەیسەکە دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان تا  کۆتایی پشتیوانی کەسوکاری شەهیدان دەبن".

 

ڕاشیگەیاند" خوێنێکی بەناهەق لە شارەکە ڕژاوە و لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێک ئەم تاوانە دووبارە بووەتەوە، بەڵام کەس بە سزا نەگەیەنراوە".

 

لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دژی دواکەوتن و بڕینی مووچە و بێکاری و خراپی دۆخی دارایی ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامدا ١٠ کەس لە خۆپیشاندەر و پاسەوانی بارەگاکان کوژران، بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها بە دەیان بارەگای حزبەکان و بینا حکومیەکان سووتێنران. 



PM:01:33:13/01/2021