حكومەتی هەرێم جارێکی تر كاتی لێخۆشبوونی (۱٥٪)ی قەرزی كارەبای درێژكردەوە

حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆش بوونی قەرزی ١٥٪ی كارەبای بۆ هاووڵاتیان تا ڕۆژی ٣١ی ٣ی ٢٠٢١ درێژكردەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتاجار تا رێكەوتی 31-3-2021.

 

روونیشیكردووەتەوە، درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە بە سێ شێواز دەبێت، تاوەكو 31-1-2021 بەرێژەی 15%، ، بۆ مانگی 2 بەرێژەی 10%، هەروەها  بۆ مانگی 3 بەرێژەی 5% دەبێت.



AM:10:55:14/01/2021