بەهای دۆلاری ئەمریکی و تمەنی ئێرانی زیاتر بەرزدەبنەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە، هاوکات نرخی تمەنی ئێرانیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو ڕێژەیەک بەرزبووەوە. 

 

کەمێک پێش ئێستا نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٤ هەزارو ٤٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٧٠٠ دینارە. 

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٣٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا، هاوکات نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو. 



PM:02:12:17/01/2021