وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەی زانستى و وێژەیى و پیشەیی و خویندنى ئیسلامى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەی بۆ هەردوو بەشی زانستی و پیشەیی و هەروەها خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی لە رۆژی شەممە ٦ی ٣ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات و رۆژی ١٦ی ٣ تاقیکردنەوەکان کۆتایی پێدێت.

ئەمەی خوارەوە خشتەی ئەزمونە بەراییەکانە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١:



PM:01:15:18/01/2021