ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. پێنج کۆڵبەری کورد کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و گیانیان لەدەستدا

بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاکانی سنووری ئورمیە لانی کەم پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیش بەردەوامە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە لانیکەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی سنووری ئەم شارە، بەهۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەست دا". 

ناوی ئەم پێنج کۆڵبەرە بریتییە لە: ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فرات خودایی کوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی کوڕی سادق یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند" ئەم پێنج کۆڵبەرە لە گوندی (دریشک) لە باکووری کوردستان تووشی ڕووداو بوون و هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕێگایان نەداوە خەڵکی گوندی کووران بە هانایانەوە بچن و تەرمەکانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە". 

PM:09:25:18/01/2021