پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، سێ ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركردووە كه له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای سلێمانیدا ته‌قه‌یان كردبوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە" دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه له‌چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ته‌قه‌یان كردبو، پاش وه‌رگرتنی بریاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕوبه‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند" له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (شۆفرلێت- ئۆبترا)".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ت، ع، م له‌دایكبوی 2004) و (م، ح، م له‌دایكبوی 2001) و (ب، ن، ج له‌دایكبوی 2002) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.