سامی حه‌داد یه‌كێك له بێژه‌ره دیار و دێرینه‌كانی به‌شی عه‌ره‌بی له ئێزگه‌ی (بی بی سی) کۆچی دوایکرد
سامی حه‌داد، میدیاكار و یه‌كێك له بێژه‌ره دیار و دێرینه‌كانی به‌شی عه‌ره‌بی له ئێزگه‌ی (بی بی سی) له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد.
سامی حه‌داد كه له ساڵی ١٩٣٩ له ئوردن له‌دایكبووه له ساڵی ١٩٦١ له ئێزگه‌ی ئوردن ده‌ستی به‌كاری بێژه‌ری كرد و دواتر و له ساڵی ١٩٦٤ چووه به‌شی عه‌ره‌بیی ئێزگه‌ی بی بی سی به‌ریتانی و له‌وێ درێژه‌ی به‌كاری میدیایی دا.
له ساڵی ١٩٧٨ بوو به سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵی سیاسی له ئێزگه‌كه و دوای ده‌ستپێكردن له یه‌كه‌م په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی وه‌ك كه‌ناڵێكی ئاسمانی كه له ساڵی ١٩٩٤ ده‌ستیپێكرد، سامی حه‌داد چووه كه‌ناڵه‌كه و به‌رنامه‌ی (ما ورا‌ء الخبر)ی پێشكه‌ش كرد.
AM:09:31:20/01/2021