وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکى لەسەر پێدانى مووچەکانى هێزەکانى پێشمەرگە بەبێ لێبڕین بڵاوکردەوە و دەڵێت" هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چڕتركراونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان باشتر و فراونتر بكرێن".
کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رده‌وامه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پاش راوێژ و گفتوگۆی به‌رده‌وامی راوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه، دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا ئه‌و بڕه هاوكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دابینده‌كرا راسته‌وخۆ بخرێته سه‌ر ژماره حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌رێگه‌ی ژماره حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، بڕی هاوكارییه‌كه وه‌ك خۆی به‌بێ ده‌ستكاریكردن بدرێت به‌لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و بڕیاره دوای ئاراسته‌ی دروستی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی دێت له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی سه‌رده‌میانه، له‌مڕوه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چڕتركراونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان باشتر و فراونتر بكرێن و له‌هه‌نگاوه‌كانی دواتری پڕۆسه‌ی (رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌دا) سه‌رجه‌م هێزه‌كان بگرێته‌وه.