وێنەی سێ خانمە پێشکەشکاری
ئێن ئاڕ تی کە پێکەوە و لە یەک ڕۆژدا جلی شینیان پۆشیوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک بووە جیگەی سەرنجی هەوادارانیان و بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکرایەوە.
لەو وێنەیەی کە بەشێک
لە پەیجەکان و خۆشیان بڵاویانکردووەتەوە هەریەکە لە ڤیڤان فەتاح پێشکەشکاری بادینی
و سارا جەلال و چیا مەجید، پێشکەشکاری سۆرانی کەناڵە دەرکەوتوون و هەر سێکیان
شینیان پۆشیوە.
ڤیڤیان لە ئەکاوەنتی
تایبەتی خۆی لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "بە ڕێککەوت، ئەمڕۆ نیوەی ئێن ئاڕ تی
شینی پۆشیبوو".