وێنە نوێكانی لۆكە لایەنگرانی خەمبار دەكات

هونەرمەند لۆكە زاهیر چەند وێنەیەكی نوێی خۆی لە گەڵ منداڵێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردوەتەوە كە بووەتە هۆی خەمباربوونی لایەنگرانی.

لۆكە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەژێر وێنەكاندا نوسیویەتی: کاکە(بەهێز )ی بچوک لەگەڵ خانەوادەکەی لە کودستانەوە بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردوە و ویستویانە هەنگاو بەرەو ژیانێکی خۆشتر بنێن ، بەڵام قەدەریان زۆر بێ ڕەحمانە نەیهێڵا بە خۆشیی بگەن، ئێستا بەهێز و دایک و باوکی گەشتونەتە وڵاتی سویسرا لە ژێر چاودێری پزیشکدان بەڵام بە دەست ئازارەوە دەناڵێنێت جگە لە خۆی دایکیشی بە هەمان شێوەی خۆی سوتاوە و هاوکات برایەکی شەش ساڵانیشی لەو ڕێگایە لە دەست داوە کە زۆر بیری دەکات، لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگ بوم بەڵام کۆڵێ دڵخۆشیش بوم کە ئەمڕۆ توانیم هیچ نەبێت بە سەردانێک کەمێک ئازاری بیر بەرمەوە بە یاری کردن و گۆرانی وتن لە گەڵیدا، هیوادام کارەساتی لە جۆرە بە سەر کەس نەیەت،
ئێوەش نزای خێریان بۆ بکەن هاوڕێیان





PM:03:26:22/05/2017