وێنەیەکی کۆنی عیرفانی وەستا محەمەد، ئەکتەری دیاری بواری کۆمیدیا بڵاودەبێتەوە و مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان.
عیرفانی وەستا محمد لە ئەکاونتی تایبەتی وێنەیەکی گەنجی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نوسیوویەتی:
ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە......لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا لە عومری من ئەسڕیتەوە
عیرفان وەستا محەمەد جگە لەوەی لەچەندین فیلم و دراما و شانۆدا بەشداری کردووە وەک ئەکتەر، لە ڕابردوودا وەک گۆرانیبێژیش کاری کردووە.
عیرفان وەستا محەمەد خاوەنی کوڕ و کچێکە و پێشتریش کچەکەی لەگەڵ خۆی ڕۆڵی بینیوە و ساڵی ڕابردووش بووەتە باپیرە.