بەوێنە.. هەرگیز گوڵسەرانت بەم شێوەیە نەبینیووە

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورک، گوڵسەران، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە سەرپۆشەوە وێنەیەکی بڵاو کردەوە.

نورگوڵ یەشیلجای، کە زیاتر بە کارەکتەری گوڵسەران، لە زنجیرە درامای (پارچە پارچەبوون)، ناوبانگی ھونەری پەیدا کردووە، بۆ یەکەمجار بە ستایلێکی نوێی سەرپۆشەوە لە شاری (ئەسفەھان)ی ئێران، وێنەکانی خۆی بڵاو کردەوە.

ئەم خانمە ئەکتەرە، وێنەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)ـدا، بڵاو کردووەتەوە، جگە لە زمانی تورکی، بە زمانی فارسیش پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە، ئەو خانمە ئەکتەرە، بەشداریی زنجیرە درامایەکی ئێرانی کردووە و دەبێت لە سەرەجەم ئەڵقەکانی ئەو درامایە بە سەرپۆشەوە دەرکەوێت.
پێشتر نورگوڵ لە فیلمێكی ئێرانی بەناوی "جنۆكەی جوان" لە دەرهێنانی بایرام فەزڵی دەور دەگێڕێت بۆ یەكەم جار لەچك لەسەر دەكات‌و عەبا دەپۆشێت.

نورگوڵ، لە ساڵی 1976 لە تورکیا لە دایک بووە، بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای تورکی کردووە، ھاوسەرگیری کردووە، بەڵام چەند ساڵێکە لە ھاوسەرەکەی جیا بووەتەوە. 



PM:07:44:15/11/2017