دواین وتەکانی نەوشیروان موستەفا چی بوو؟

نەوشیروان موستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێش مردنی داوای لە هاوڕێیانی لە بزووتنەوەکەی کردوە بەردەوام بن و  هەوڵ بۆ میللەت بدەن.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ ماڵپەڕی خه‌ندانی‌ وتووە  نه‌وشیروان مسته‌فا لەدواین وتەکانیدا  وتی‌"به‌رده‌وام بن، به‌نه‌خۆشی‌ مه‌كه‌ون ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئێوه‌ گرنگه‌ میله‌ته‌كه‌تانه‌ نه‌ك خۆتان، من ره‌فیقه‌كانم یان له‌ سێداره‌دراون له‌زیندان یان شه‌هید بوون یان قاچیان بڕاوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ركورسین ئه‌وان بۆ تیكۆشانی‌ میله‌ته‌كه‌یان نه‌كه‌وتوون، ناكرێت من بۆ نه‌خۆشی‌ بكه‌وم".

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەداوە نەوشیروان موستەفا بەر لە مردنی وره‌ی‌ زۆر زۆر به‌رزبوو ئومێدی‌ ئه‌وه‌بوو ئه‌م وڵاته‌ بگات به‌ كه‌ناری‌ ئارامی‌.

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی ئایار کاتژمێر ٨ ی بەیانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، تا ئێستا وا بڕیارە تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بە خاک بسپێردرێت.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.

لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە 




PM:07:19:19/05/2017