به‌هۆی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە بڕیارێک سێ رۆژی ماته‌مینی له‌شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی به‌بۆنه‌وه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بڵاوكرده‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می به‌بۆنه كۆچی دوایی نەوشیروا موستەفاوە ڕایدەگەیەنێت "بۆ رێزگرتن له‌خه‌بات و ماندوبوونی و پێویستی ئه‌م سه‌ركرده‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌و گه‌وره‌یی كۆسته‌كه، سێ رۆژ ماته‌مینی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین راده‌گه‌یه‌نین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و ماته‌مینیه وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی ناگرێته‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی ئایار کاتژمێر ٨ ی بەیانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، تا ئێستا وا بڕیارە تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بە خاک بسپێردرێت.