بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەردێک چوار کەس بریندار دەبن

لەسەر رێگای هەولێر – سۆران لە ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ بەردێکی گەورە لە شاخێکەوە تلۆردەبێتەوە، بەهۆیە رووداوێکی هاتوچۆ روودەدات و چوار کەس بریندار دەبن.

بەهۆی بارانبارینی زۆری چەند رۆژی رابردووەوە لەسەر رێگای سۆران لە نزیک گەلی عەلی بەگ، بەردێک لە شاخێکەوە بەردەبێتەوە، ئۆتمبیلەکانی ئەو ناوەش دەیانەوێت خۆیان لە بەردەکە دووربگرن دوو ئۆتۆمبیل دەدەن بەیەکەوەو لە ئەنجامدا چوار سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبیلەکە بریندار دەبن.



PM:07:45:18/02/2018