سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌په‌گه و حکومەتی سوریا ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره په‌رچه‌كرداری به‌دوادا دێت.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ڕوسیا، ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌په‌گه و ڕژێمی سوریاوه ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر ڕژێمی سوریا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كان بكات، ئه‌وا ڕووبه‌ڕوی په‌رچه‌كردارێكی توند ده‌بێته‌وه".
هاوكات كه‌ناڵی سی ئین ئێن تورك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پۆتنه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه ئه‌ردۆغان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڕیاریان لێداوه.
شه‌وی ڕابردوو ئاژانسی فورات نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بڵاویكرده‌وه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و سوپای ڕژێمی سوریا له‌باره‌ی چونه ناوه‌وه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای سوریا بۆ عه‌فرین ڕێككه‌وتوون.