سوپای تورک بە پشتیوانی هێزە ئاسمانییەکانی و بەشداربوونی سەدان سەرباز و "خۆفرۆش"ی کورد، لە هەرێمی بەستا ئۆپەراسیۆنێکی بەفرفراوانی دەستپێکرد.
میدیاکانی نزیک پەکەکە بڵاویان کردەوە" ئەمڕۆ ١٧ ی نیسان سوپای تورک لە هەرێمی بەستا-ی سەربە شەرناخ لە باکوری کوردستان، بە شتیوانی سەدان سەرباز و "خۆفرۆش"، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد".
لە سنوورەکە بۆردوومان دەستیپێکردووە، و لەوشوێنانەی سەربازەکانی لێ جیگیرکراوە دەنگی تەقە دەبیسترێت.
لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامیی هەیە.