ماركسیزم میتۆدێكه بۆ خه‌بات، نه‌وه‌ك تیۆرێک بۆ نیشته‌جێ بوون و متبوون، یاخود بازنه‌یه‌ك نیە بۆ خولانه‌وه به‌ده‌وریدا، بۆیه هه‌ر قۆناغێکی تێکۆشان بەرنامەو دروشمی تایبەتی خۆی پێویسته، خەبات و تێکۆشان بەپێی واقع و کات و سەردەمەکە دەستنیشان دەکرێت، ئێمەی چەپ و مارکسی بڕوامان وایە تەنھا سۆشیالێزمە کە چەوسانەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە دەرباز دەکات، ھەر بۆیە بەردەوام وتومانە تێکۆشانی ئێمە بۆ سۆشیالێزم وەک مەودای دوور‌و ستراتیجی گوڕانکاری بەسەردا نەھاتووە، بەڵام مه‌ودا و ڕێگا دوورى سۆشیالیزم هه‌رگیز دژی كۆكردنه‌وه‌ى تواناكان نییەو نابێت بۆ گۆڕانكاری له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی چەوساوەو ستەملێکراو له‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراو و لەقۆناغێکی تایبەتدا.
گەر بەمێژووی حزبی شیوعییدا بچینەوە لە قۆناغەکانی ڕابوردوودا ، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کاری بەرەیی و کاری ھاوبەشی دروشمی سەرەکی بووە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێک لە قۆناغەکان، وە خودی حیزب یەکێک بووە لەکارەکتەرە سەرەکییەکانی ئەو پرۆسە نیشتیمانیە ، بۆ نمونە بەرەی نیشتیمانی بۆ ڕووخاندنی سیستەمی پادشایەتی لە ساڵی١٩٥٧، یان ڕێککەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ پارتی ھەر لەو سەردەمە دا تا دەگاتە بەرەی جوقد و جودو بەرەی کوردستانی پێش ڕاپەڕین.
كاری هاوبه‌ش و مەیسەرکردنی ڕوبه‌رێك بۆ پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێكی سیاسیی و بزووتنه‌وه‌یەک یا زیاتر ، ماناى ده‌سبه‌ردار بوون نییه له پره‌نسیپه فیكرییه‌كان، سازشكردن نییه له سه‌ربه‌خۆیی كیان و بەرنامە سیاسیه‌كان، بەڵکو پێکھاتنە لەسەر چەند خاڵێکی ھاوبەش کە پەیوەندی بەژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە ھەیەو داخوازی ھە نووکەیی خەڵکن. ھەر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، لەدوای ڕاپەڕین، ھەردوو حزبی شیوعى عێراق و حزبى شیوعى کوردستان بەردەوام دروشمی سەرەکیان کاری ھاوبەش بووە، بۆیە حزبمان لە دوای ھەڵبژاردن و پێک‌ھێنانی یەکەم کابینەی وەزاری، مانەوەی بەرەی کوردستانی بەگرنگ زانی و دژی ھەڵوەشاندنەوەی بوو. له ئێستا و ڕابوردوشدا وە بانگەشە بۆ دروستبونی قەوارەیەک دەکرێ لە ژێر ناوی جیا جیا دا.
لە قۆناغى دوای ڕاپەڕینیش حزبمان چووەتە نێو دەیان کاری ھاوبەش لەگەڵ ژمارەیەک لە حزب و لایەن بە ئیسلامی و نەتەوەیی و عیلمانیى و چه‌پەوە کە زەرورەتی قۆناغەكه خواستونییەتی ، بێئەوەی ململانێی چینایەتی وڕێبازی فیکری و جیاوازییە سەرەکییەکانمان ببنە ڕێگر لە بەردەم ئەو جۆرە کارە ھاوبەشانە دا لەگەڵ ئەو حزب و لایەنانە دا.
کەواتا ، ئەمڕۆ قۆناغێکی جیاوازتر ڕووبەڕووی گەلەکەمان بووەتەوە لە نەبونی و نەداری و بێ‌کاری و دواکەوتن و نەدانی مووچە و دابەزینی داھاتی تاک و بوونی دهسەلاتێکی سته‌مكار و بێباک بەرانبەر گەلەکەی. ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى كوردستان هیچ سنورێكی بێشه‌رمی سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تی نەماوە تێینهپهڕاندبێ، كایه‌یه‌ك نه‌ماوه ده‌ستى گه‌نده‌ڵی و دزیان بۆ درێژ نه‌كردبێت، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه و فشار بۆ كۆتایی هێنان به‌م دۆزه‌خی ژیانى خه‌ڵكیه و كاركردن له‌گه‌ڵ هێز و بزووتنه‌وه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌ك مایه‌ى نه‌نگی نییه، به‌ڵكو زەرورەتێكه.
بازاڕێكی قۆرخكراو له‌لایه‌ن سێ بنه‌ماڵه‌ى سیاسیی و ههڕاجكردنى سامانى ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌ویی وڵات، ده‌ست بردن بۆ قوت و موچه و ژیانی خه‌ڵكی و درێژه كێشانى ئه‌م دۆخه بۆ ماوه‌ى ساڵانێك كاری تێکۆشەرانهی ده‌وێ.
بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌م ساتانه كاری پڕ بایه‌خ دروست كردنی چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌شه بۆ كۆتایی هێنان به‌م هه‌موو بێدادیی و ناهه‌موواری گوزه‌ران، نه‌وه‌ك ڕاوه‌ستان و ته‌ركیزكردنه سه‌ر جیاوازییه‌كان.