دوای (١٠٠) سەد ڕۆژ

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
ئەمڕۆ (١٠٠سەد)ڕۆژەساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤دەستیپێکردووەودەبوودەرگای دامەزراوەکانی وەزارەتی پەروەردە٫لەسەرجەم هەرێمدابکرانایەوە،بەڵام تائێستا تەنیالەهەردوو پارێزگای هەولێرودهۆک وئیدارەکانی سۆران وزاخۆدەوامدەکرێت،هەرچی پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجەوئیدارەسەربەخۆکانی گەرمیان وڕاپەڕین و قەزای کۆیەیەدەوامناکرێت وبایکۆتە.

ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەلەباشرین باردا ساڵی خوێندن ١٨٦ ڕۆژە،ئێستا ١٠٠ ڕۆژی ڕۆشتووە،بەمپێیە٨٦ ڕۆژ،واتەنیوەکەمتری ماوە،لەو ماوەیەش بەشێکی زۆری پشووەکانی مانگی ئازاروجەژنی نەوروزە.

تائێستادەسەڵاتی بنەماڵەیی چەکداری کوردی وکابینەی فاشیلی نۆیەم،لەچەند لێدوانێکی خاڵی لەبەرپرسیارێتی وهەندێک جارشێوەپشتگیری بەردەوامی بایکۆت وەک(پشتیوانی داوای مامۆستایانین،مامۆستایان دەتوانن دەوامبکەن،بەڵام شێوازی داواکردنی مافەکانیان بگۆڕن...)هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆچارەسەرکردن و جێبەجێکردنی لانی کەمی داواکارییەکانی مامۆستایان کەمافی خۆیانەوستەمیان لێدەکرێت نەناوە،لەتازەترین هەڵوێستیشدا دەڵێن(موچەلەئەستۆی حکومەتی بەغدایە)واتەبەئاشکرا دەڵێت(دوکانی بەکروچوارقاڵب سابون)ئێمەهەربەمجۆرە،موچەدەدەین و بەردەوامدەبین.

ئەمەش دەرخەری ئەوڕاستییەدرەوشاوەی سیمای دەسەڵاتی کوردییە،کەخاڵییەلەئەخلاقی سیاسی وبەرپرسیارێتی هەڵناگرێت وچەتەیی ڕەفتاردەکات،هەربەڕاستی ئەوانەی لەحکومەتدان تۆبڵێی کەسیان منداڵیان لەخوێندنگای حکومی بێت؟ئەگەر وایەهەرلەبەرمنداڵەکانی خۆیان هەڵوێستێک؟کارێکی جدی؟بۆشتێک ناکەن؟کەهیچ ناکەن دەبێت لەکەرتی ناحکومی بن و هیچ کێشەیان نەبێت و خەڵکیش کێشەی خۆیانە چۆن چارەسەری دەکەن؟

کەدەسەڵات و حکومەتێک بەمجۆرە چەتەییەبێت و هیچ سیمایەکی مەدەنی نەبێت،ئەستەمەئەمشێوازەی ئێستای بایکۆت کەڵک وسوودێکی هەبێت،من ئەم قسەیەم سەرەتای بایکۆت کردوپێشمەرجەکانی سەرکەوتنی خەباتەکەم دیاریکردوهەربەوجۆرەش دەرچوو،لەڕاستیدا خەباتی مەدەنی لەدەسەڵاتێکی مەدەنی وخاوەن ئەخلاقی سیاسیدا بەرهەمداردەبێت،یان دەبێت بەهێزترین ئەڵقەی خەباتی مەدەنی هەڵبژێریت،کە بەردەوامی،سەرتاسەری و ڕاگرتنی هەموو جوڵەیەکە،بەپێچەوانەوبەمشێوازەی ئێستائەنجامەکەی لەمەباشرنابێت؟

ڕەنگەدواجاریش کابینەی فاشیلی سێ قۆڵی(پارتی،یەکێتی،گۆڕان)بڵێن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆوەرزی یەکەمیش ئەژماردەکرێت وبەجۆرەش سەرکەوتووبووین کەتوانیمان ئەمساڵی خوێندن لەفەوتان ڕزگاربکەین،ئەمەش وەک دەستکەوت بۆخۆی حسابدەکات.

باچاوەڕێبین بزانین،دەسەڵاتی چەتەیی و کابینەی فاشیل دوای ١٠٠ڕ نابەرپرسیارێتییەوەبەردەوامدبن وبەلۆجیکی(چ دەکەن بکەن؟)بەردەوامدەبن،یان بۆیەکجاریش بێت وەک دەسەڵاتی بەرپرسیاروحکومەت مامەڵەدەکەن و داواکاری مامۆستایان و موچەخۆران جێبەجێدەکەن؟

23/12/2023



وتارەکانی تری نوسەر