ئاماژەکانی دواخستنی ڕیفراندۆم دەرکەوتن

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
کۆبونەوە دوقۆڵی وسێ قوڵی و چەند قۆڵییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی بارزانی و لایەنەکانی تر و کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی حیزبی ڕیفراندۆم و ڕاگەیەنراوەکەیان،ئاماژەکانی دواخستنی ڕیفراندۆم دەردەخەن،ئەگەر بەڕونیش نەیڵێن،بۆنمونە سەیری ڕاگەیەنراوەکەیان بکە،کە دوخاڵە:

خاڵی یەکەم دەڵێت: پرۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام دەبێت!

تادوێنێ دەیانوت: ڕیفراندۆم دواناخرێت و لە ٩/٢٥ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەمڕۆ دەڵێن پرۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام دەبێت، مەبەست،لە پرۆسەی ڕیفراندۆم چییە؟

جگە،لەوانەش تورکیای دۆستی ستراتیژییەکەی بارزانی و پارتی و خاوەنی گرێ بەستی ٥٠ ساڵەی وزە،لەگەڵ پارتی و یەکێتی ،جگەلەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا پێشخراوە،هاوکات سەرکۆماری تورکیا بەپێی هەوالی میدیاکان هێرشەکانی توند کردۆتەوە و ڕەنگە بەرەو گرتنەوەی بۆری نەوتەکە بڕوات،کەبەبڕوای بەندە ئەمە خاڵێکی سەرەکی ئەگەری دواخستنی ڕیفراندۆم دەبێت،کە بەبڕوای من تورکیا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت،لە دواخستنی ڕیفراندۆمدا،جیالە فشارەنێودەوڵەتییەکان،کە بەڕونی بەبارزانییان گەیاندوە.

19/09/2017



وتارەکانی تری نوسەر