هه‌رگیز دركم به‌و هێزه گه‌وه‌ری رۆژنامه و میدیا-ی ئه‌مریكی نه‌ده‌كرد تا رۆژی 8ی فێبریوه‌ری 2019 لێپێچنهوهكهی "ماسیۆ جی وایتكێر"م بینی له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ر به دیموكراته‌كان.
ره‌نگه به‌نووسین هێنده ئاسان بێت گوزارشت له‌و دۆخه بكه‌م كه "ماسیۆ جی وایتكێر"ی تێدابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێپێچنهوهكهی نه‌بینیبێت له هێزی مه‌عنه‌وه‌ی و لێپێچنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا تێناگات، خۆ ده‌شكرێت بپرسیت "ماسیۆ جی وایتكێر" كێیه كه تۆ ئاماژه‌ت پێداوه؟ وایتكێر ئێستا سه‌رۆكی داواكاری گشتییه كه له‌ئه‌مریكا به وه‌زیری داد-ی وڵات ناسراوه، ئه‌م تایبه‌ته به هه‌موو كاروبارێكی قه‌زائی و سه‌رۆكی دادوه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكایه. به‌ڵام له‌هۆڵێكدا و له‌به‌رده‌می سه‌دان كه‌سدا، چەند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێنده بچوكیان كردبۆوه، هه‌ر وه‌ك تاوانباری تاوانێكی گه‌وره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، ته‌نانه‌ت له‌بڕگه‌یه‌كدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێی توڕه‌بوو، پێیوت:"ئێمه تۆ-مان بۆ گاڵته‌و گه‌پ نه‌هێناوه‌ته ئێره، بێ پێچ و په‌نا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بده‌ره‌وه! به تێروته‌واوی وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه!"
كه ئه‌م گرتهیهم بینی هێزی یاسایی و هه‌یبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و جورئه‌ت و هه‌یبه‌تی ئه‌و نوێنهرایهتییهم هێنده‌ی تر به‌ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت، بۆم ده‌ركه‌وت هێز نییه بتوانێت له‌ژێر چنگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رزگاری بێت.
"ماسیۆ جی وایتكێر" له‌مانگی نۆڤێمبه‌ری 2018 له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه دامه‌زراوه ئه‌ویش له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جیڤ سیشینز، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجومه‌نی پیران ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه له‌سه‌ری بۆیه به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كانی وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌هێڵن جێگه‌ی گه‌رم بێته‌وه لایبه‌رن له‌پۆسته‌كه‌ی، چونكه ده‌یان مه‌له‌فی بۆكراوه‌ته‌وه و گومان له‌دامه‌زراندنی ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه كه بیه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لێپێچنهوهكانی ده‌ستیوه‌ردانی روسیا له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016 به‌قازانجی سه‌رۆك تره‌مپ كاربكات.
ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانیش پشتی پێبه‌ستووه، بۆ لێپێچینه‌وه له وه‌زیری داد-ی ئه‌مریكی، بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و ئه‌و لێشاوه‌ی له‌میدیا كه بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه مه‌له‌فێكی كردۆته‌وه بۆ لێپێچینه‌وه له وه‌زیری داد، پشتی به‌ستووه به‌ده‌یان راپۆرتی میدیا و ئاژانسه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ك راپۆرتێكی واشتنگتۆن پۆست-یان بۆ ده‌خوێنده‌وه! له‌لایه‌كی تر راپۆرتی نیویۆرك تایمز و یه‌كێكی دیكه زه وێل ستریت جۆرناڵ و چه‌ندین و چه‌ندانی دیكه. ده‌یان راپۆرتی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان لهبنههنگڵی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بوون، بۆ یه‌ك ساتیش له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا، وه‌زیری داد نه‌یوت، ئه‌و راپۆرته هه‌ڵه‌یه یان درۆیه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا له‌میدیا به‌ناوبانگه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌بێت به‌رای گشتی و هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه به‌دواداچونی بۆ بكات.
ئا له‌م دیدگایه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی تا ئه‌م هێزه نه‌درێته میدیا لێپێچینه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بوونی نابێت، له‌هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌م ساته مه‌سه‌له‌ی دادگا و دادوه‌ری و داواكاری گشتی و وه‌زیری داد كه دوو سلكی جیان، وه‌ك تابۆ سه‌یریان ده‌كرێت، نه‌ك میدیا ناوێرێت قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش جورئه‌تیان نییه راپێچی ناو هۆڵی په‌رله‌مانیان بكه‌ن، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان زۆرجار ئه‌كه‌ونه ناو هه‌ڵه‌ی سه‌یر و نه‌زانانه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایانه بیده‌ن به رۆژنامه‌نووسان و ئه‌وان به‌داواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكه‌ن و فراوانی بكه‌ن كه‌چی خۆیان بهمهلهفێكهوه روو ده‌كه‌نه داواكاری گشتی و مه‌له‌فه‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه به‌شاراوه‌یی و له‌دوو توێی مه‌له‌فێكدا ده‌مێنێته‌وه رای گشتی له‌سه‌ر دروست نابێت. هه‌ر بۆیه تا ئه‌م ساته داواكاری گشتی له‌كوردستان خۆی له‌سه‌روو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ده‌بینێته‌وه و ئاماده‌ش نییه ملكه‌چی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بێت جگه له‌ده‌سه‌ڵاتی حزب نه‌بێت، تا هێزی میدیا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تێكنهشكێنێت له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وا ئه‌و گرێكوێره‌یه ناكرێته‌وه كه میدیای پێ شه‌ته‌ك دراوه و هێزی پێ لهبهربڕدراوه.