به‌روونی پێتاندهڵێین، عێراق جێناهێڵین
لوقمان غەفور
دووباره پیاوه تێكشكاوه‌كه‌ی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق، ئه‌مڕۆ 10ی جێنیوه‌ری داوای له مایكل بۆمبیۆ كردووه كه وه‌فدێك بنێرێت بۆ به‌غدا تا پلانێك دانێن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ره‌سمی و روونی ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ره‌سمی داوای له عیراق كردووه پێویسته له‌بری ئه‌وه، هه‌ردوولا وتووێژ بكه‌ن بۆ چۆنێتی پابه‌ندبوونی ھەردوولا به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه.
مایكل بۆمبیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وتی:"ئێمه خۆشحاڵین بگه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان لەچوارچێوەیەکی دروستدا بۆ عیراق". جه‌ختكردنه‌وه‌ی پۆمبیۆ له‌سه‌ر راهێنانی هێزه‌كانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش په‌یامێكی روونه كه پێویست ناكات عیراق خۆ سه‌رقاڵكات به هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق.
له‌ته‌نیشت ئه‌م بۆچوونانه‌ی پۆمبیۆ-ه‌وه، ستیڤان منۆشین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزای تری سه‌پان به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسی ئیرانی و كۆمه‌لێك كۆمپانیا له‌وانه دوانیان چین-ین كه كاری هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می پۆڵا-ی ئێران ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی به عه‌بدولمه‌هدی بڵێت پێداگری زۆر ئه‌تانخاته چوارچێوه‌ی سزاكانی ئیرانه‌وه.
بن دیڤیس به‌رپرسێكی پێشوو له‌وه‌زاره‌تی خه‌زێنه به (ئاژانسی ئه‌ی پی) وتووه كه ئه‌و سزایانه‌ی رۆژی 10 جێنیوه‌ری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه كاریگه‌ری گه‌وه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتێكی گرنگی ستراتیژی ئیران. سزاكه رێگه‌ده‌دات به ده‌سه‌ڵاتی ئیداری كه هه‌ر كه‌سێك به‌شدار بێت به ئاشكرا و نائاشكرا له بازرگانی كه‌رتی بیناسازی و پیشه‌سازی و چنین و كه‌رتی كانزاكان، ئه‌وا ده‌خرێته لیستی ره‌شه‌وه.
كه ژمارەیەک لە گه‌وره كۆمپانیای پیشه‌سازی ئاسن و پۆڵا له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیای بیانی و كه دوانیان له وڵاتی چین-ن دەگرێتەوە. كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات كه كۆمپانیا بیانییه‌كان ئیتر ئه‌به‌سترێته‌وه به‌وەی بازرگانی ئاسن و پۆڵا لەگەڵ ئێران نەکەن.
عه‌دنان مازه‌ری ئه‌ندامی ده‌ركه‌وتووی په‌یمانگای بیترسون بۆ ئابوری نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه سزاكان زیان به ئابوری ئیران ده‌گه‌یه‌نێت كه واده‌كات نرخی به‌نزین زیاتریش به‌رزكاته‌وه له‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بەرزکردنەوەی بووە ھۆی ناڕازی ھاووڵاتیان، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئێران گفتوگۆیه.
عێراق ناتوانێت لەململانێ لەگەڵ ئەمریکا شوێن پێی ئێران ھەڵگرێت، چونکە ئێران چەندین ساڵە لەژێر ئابڵوقەی ئەمریکادا دێت و دەڕوات. تەنیا لە جون-ی 2015 تا مانگی مه‌ی 2018 نه‌بێت كه به‌هۆی رێككه‌وتنی لۆزان-ی ئه‌تۆمییه‌وه پشوویهكیدا.
168 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 5ی جێنیوه‌ری له كۆبونه‌وه‌یه‌ك، كه لیسته كوردییه‌كان و سووننه‌كان تێیدا به‌شدار نه‌بوون، داوایان كرد ئه‌مریكا عیراق جێبهێڵێت. ئه‌م په‌رچه‌كرداره دوای لێدانه كوشنده‌كه‌ی ئه‌مریكا دێت له كاروانێكی ئۆتۆمبێلی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ی سوپای پاسداران و 4 یاریده‌ده‌ری ئێرانی و 5 كه‌سی عیراقی له نێویاندا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ھەیە عه‌بدولمه‌هدی هیچ پرۆژه یاسایه‌كی ئیمزا نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نیا ره‌خنه‌ده‌گرێت له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق له پای ئه‌و زنجیره كرداره كوشنده‌یه‌ی ئه‌مریكا له بریكاره ئێرانییهكانی سره‌واندووه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، شه‌وی پێنج شه‌ممه (9ی جێنیوه‌ری) گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و پۆمبیۆ رویداوه، نوسینگه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به پۆمبیۆ-ی وتوه كه سه‌رۆك وه‌زیران نیگه‌رانە له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عیراق – له‌نێویاندا بۆردومانه‌كه‌ی 3ی جێنیوه‌ری، ھەروەھا هێرشه مووشه‌كییه بێزیانهكهی ئیران- باسكراوه.
"عێراق سووره له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی مانه‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی". نوسینگه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئه‌مه‌ی به پۆمپیۆ وتووه. کەواتە بەم پەیوەندییەدا دیارە ئەوەی لەمیدیا دەوترێت دەربارەی عیراق جودایە و عەبدولمەھدی بە خواستی خۆی نایکات.
لۆس ئه‌نجلۆس تایمز له هه‌واڵگری عیراقه‌وه ئه‌وه‌ی چنگكه‌وتووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئێراندایه و ئه‌وه‌شی ده‌یكات له ترسی ئێرانه. ئه‌گه‌رنا ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگاته رێككه‌وتن و مانه‌وه‌ی له كورسی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌میان لای ئه‌مریكییه‌كان شتێكی نه‌خوازراو و نه‌گونجاوه. چونكه ئه‌مریكا له‌وه گه‌یشتووه مانه‌وه‌ی شیعه‌ی عیراق به‌مشێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"مانه‌وه‌ی سه‌ربازیمان له عیراق بۆ به‌رده‌وامبوونه دژی داعش و پابه‌ندبوونمان به پاراستنی پەیوەندی عیراقیی- ئه‌مریكی و هاوپهیمانهكانمانەوە. له ئێستا هیچ وه‌فدێك نانێردرێته عیراق و گفتوگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق ناكه‌ین. به‌ڵكو هه‌ڵوێستی دروستمان بههێزبوونمانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تربیۆن ده‌ریخستووه كه وه‌فدێكی ناتۆ گه‌یشتۆته واشنتۆن بۆ گفتۆگۆكردن ده‌رباره‌ی پته‌وكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌عیراق، ده‌شێت ئه‌م وه‌فده دوای لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بێت كه داوای كرد ناتۆ هێزه‌كانی زیاد بكات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
یه‌كێك له‌و بێئاگاییانهی به‌شێكی زۆری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی عیراق و ئه‌مریكا ته‌نیا له په‌یوه‌ندی ئه‌منیدا ده‌بیننه‌وه له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی نێوان هاوبه‌شی دارایی و ئابووری و دیلۆماتییه. یهتێكچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه، عێراق زیانی گه‌وره‌ی به‌ره‌كه‌وێت.
11/01/2020
وتارەکانی تری نوسەر