فەرهەنگی ئابوری

د.محمد ئەمین


لهپێشهوهوهك پێناسه، فه‌رهه‌نگ / ثقافه یان culture چیه؟

له‌زۆر بوار‌و شوێنا باس و پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆ فه‌رهه‌نگ كراوه، به‌ڵام به‌رای به‌نده فه‌رهه‌نگ بریتیه‌له: فكر ، هه‌ست، تێڕوانین، تێگه‌شتن، سلوك/ مامڵه‌ی وه كاردانەوەى تاك و كۆمه‌ڵه بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ری به‌ئاستی جیاواز، كه‌هه‌موویان پێكهوهمانای فه‌رهه‌نگ دروست ئەكەن. وه جیاوازي لهفكر، هه‌ستكردن، تێڕوانین/ بینین، تێگه‌شتن وهسلوك/ مامەلهچ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان كۆمه‌ڵ بنه‌مان وهپێناسهن بۆ جیاوازی فه‌رهه‌نگی تاك، كۆمه‌ڵ وهكۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌كان.

هه‌ر كایه‌یه‌كی ژیان بۆ خۆی فه‌رهه‌نگی خۆی هه‌یه‌لای تاك یان گروپ و كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌كان بۆ نموونهفهرههنگی سیاسی، فه‌رهه‌نگی كارگیڕی و دارای، فه‌رهه‌نگی كار تا ئهگاتهفهرههنگی ژیاني ناو خيزان، خؤراك/خواردن، مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندی مرۆڤەکان لە گه‌ل یه‌كا و… هتد.

فه‌رهه‌نگی هه‌ر كام له‌م لایه‌نانه‌ی ژیانیش كه‌باسكران دووبارهلهفهرههنگی سه‌ره‌كی تاك وهكۆمهڵگا وهسهرچاوهئهگرن، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌فه‌رهه‌نگ و ئابوریهوهبێ، پێش چه‌ند ساڵ له‌گۆشه‌ی هه‌فتانه‌ی ئابوری ئه‌و كاتی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌م كرد بوو، كه‌چۆن جۆر‌و ئاستی فه‌رهه‌نگی تاك وهگهلان وه هەتا ئاينەكان ڕۆڵيان هەيه لەسەر پێشكه‌وتنی ئابووری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مهبهستمهئهوهیه، كهفهرههنگی ئابووری چیه‌و په‌یوه‌ندی چیه بەكۆى فه‌رهه‌نگی گشتي نەتەوەو گروپەكانەوه. ههڵبهتهفهرههنگی ئابوریش دووبارهپهیوهندی ڕاسته‌وخۆی ههیهبهفهرههنگی تاك و كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه‌فه‌رهه‌نگ پێك ئەهێنن كه له‌سه‌ره‌تاوە وه‌ك پێناسهباسمانكردن.

واتهفهرههنگی ئابوریش وه‌ك فەرههنگى هه‌ر بوارێكی تر بۆ نمونه فه‌رهه‌نگی خۆراك، كار، مامەڵه‌ی كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك وه هەتا كاردانەوەى تاك وه كۆمەڵ لەگەڵ بەرامبەر ڕووداوەكان، جا چ خۆش يا ناخۆش بێ و …. هتد، لهفكرو تێگه‌شتن و تێڕوانین و هه‌ستی تاك و كۆمهڵهوهسهرچاوهئهگرێ چ له‌سه‌ر ئاستی فه‌رهه‌نگی ئابوری تاك یان كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك.

كه‌باس له‌فه‌رهه‌نگی ئابوری ئه‌كرێ بێ گوومان ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شته‌ی كهئهبێتهبناغهو هێزی سه‌ره‌كی ئابووری له‌هه‌ر شوێن و كاتێكا كه‌لێره‌دا مه‌به‌ست كاڵایه، واتهبه رههم هێنانی كاڵا به‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌شدارن له به‌رهه‌م هێنان، به‌كارهێنان وه مامەڵەی كاڵا.

له‌مێژووی كۆن و تازه‌دا له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گروپيكا كاڵایه‌ك به‌رهه‌م هاتووه، كهبووهتهناسنامهی ئابوری ئه‌م نه‌ته‌وه‌و گروپه، وه ئه‌م ناسنامه‌یه‌ش كه پاشخانەكەى كارە، هێزی بیر، هونه‌رو ته‌كنیكی كار وه ئاستىههستی جوانی و كارامهییهئهبێتهفهرههنگ و عاده‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و گروپه له به‌رهه‌م هێنانی كاڵایه‌ك یان چه‌ند كاڵایه‌ك كه ئەبنه ناسنامه‌ی ئابووری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر سه‌یری كاڵای ههرهكۆن و تازه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له‌ئه‌فریقیا، ئاسیا تا ئه‌گاته ئه‌ورپاو ئه‌مریكای لاتین، ئه‌بینیین كهبهكاڵاكانیان ئهتوانين نه‌ته‌وه‌و گروپ و وڵات و كشوهرهكان بناسينەوه .

بۆ نموونه له هه‌ندێ كاڵای خۆراك، جل و بەرگ يا بەرهەمي تكنيكي ئه‌توانیت بزانی خاوه‌ن و ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی ئابووری ئه‌م شوێنهكۆیه وەهي كام نەتەوەيه، بۆ نموونهخورما، په‌نیر، برنج، قاوه، مۆز، ئه‌ڤۆگادۆ، ئه‌ناناس، كێوی تا ئه‌گاته جۆره‌ها ئامێری تكنيكي كۆن و تازه و…. هتد، هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه‌و ناسنامه‌ی گه‌ل و گروپێكن، وه‌ئه‌م كاڵایانهبهههموو ڕەههندهكانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كار هێنانيانی فه‌رهه‌نگ وهشارستاني ئه‌م گه‌ل گروپانه له‌گه‌ل خۆیان هه‌ڵ ئه‌گرن.

له‌جیهانی پیشه‌سازی و تكنلوجی دا به‌هه‌مانجۆر هه‌ندی كاڵا ههیهكهناسنامهن بۆ فه‌رهه‌نگی ئابووری وه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ر، بۆ نموونهمارسیدس و بی ئیم ناسنامه‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا، مایكروسوفت و Apple ناسنامه‌ن بۆ ئه‌مریكا وه به‌هه‌مان جۆر تویوتا و سۆنى و چه‌نده‌ها كاڵای تر ناسنامه‌ن بۆ یابان و… هتد.

له‌به‌ر ئهوهكاڵاكان چ كلاسیكی و تقلیدی بن یان تازه‌و مۆدێرن جگه لەوەى كه خۆيان میژوو فەرهەنگن بؤ ئابوورى له له‌گه‌ڵ خۆیانا ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌ك يان گروپ و ناوچەیەک هه‌ڵ ئه‌گرن، بۆ نمونه كلاشى هەورامي له هەمان كاتيشا ئهبنهنیشانهبۆ ناسینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یان كه‌له‌كام وڵات، وه به‌ده‌ست كام نه‌ته‌وه‌و گروپ به‌رهه‌م هاتوون. ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی كهكاڵاكان له‌گه‌ڵ خۆیانا هه‌ڵی ئه‌گرن له‌هه‌مان كاتا وێنا كردن (تصور) imagination دروست ئه‌كه‌ن له‌هه‌ر شوینێكی بوونیانا له‌سه‌ر ئه‌م وڵات و گروپ و نه‌ته‌وه‌ی كهبهرههمیان هيناون، وه ئه‌م وێنا كردنەش بۆ خۆی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پهیوهندیەكانچ له‌سه‌ر ئاستی تاك، كۆمه‌ڵ، وه‌هه‌تا سیاسی و دبلوماسی. بۆ نموونهوێناكردنی ئیمه بۆ خه‌ڵكی ئه و شوێنانه كهكاڵاكانیان په‌سه‌ندی ئێمه‌ن كاریگه‌ریی هه‌یه‌له‌سه‌ر مامەڵهمان له‌گه‌ڵ هه‌ر تاك و گروپێكی ئه‌م وڵاتانه‌وه هەروەها كاریگه‌ریشى هەيه لەسەرپهیوهندی لەسەر ئاستی سیاسی، ئابوری وه دبلوماسی له نێوان نەتەوەكان.

فه‌رهه‌نگی ئابوری كهلهكاڵاكانا بهرجهستهئهبێ به‌هه‌موو لایهنهكانیهوهپهیوهندی ڕاسته‌وخۆى ههیهلهگهڵ فه‌رهه‌نگی شارساتنی گروپ و نه‌ته‌وه‌كان.

له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كهلهفهرههنگی ئابوری دا ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش له‌فه‌رهه‌نگی گشتی نه‌ته‌وه‌ییا ده‌وڵه‌مه‌ندن وهفهرههنگی ئه‌وان ئهبێتهفهرههنگی باڵاتر، گهشەتر وه حەز لێكراوتر، بۆ نمونه فەرهه‌نگی ڕۆژئاوا، یابانی، كۆري يا چيني له‌سه‌ر ئاستی جیهان بونەته نمونه/ مۆد بۆ چاولێكردن، واتهفهرههنگی ئابووریی ئاوێته‌ی فه‌رهه‌نگی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌و گروپه‌كان ئەبێ چ له‌سه‌ر ئاستی بچوك یان گەوره.


19/07/2017



وتارەکانی تری نوسەر