دوا به‌دوای هه‌ردوو وتاره‌كه‌ی (شوان محه‌مه‌د) و (سه‌ردار عه‌زیز)

ئازاد جوندیانی

دوێنێ وتارێكی كاك شوان محه‌مه‌دی نووسه‌ر وخاوه‌نی (سپی میدیا) و ئه‌مڕۆش وتارێكی كاك سه‌ردار عه‌زیزم له‌ ( شارپرێس )دا خوێنده‌وه‌, ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م بۆ ئه‌وه‌ نیه‌تا باس له‌وه‌ بكه‌م،  له‌كوێ له‌گه‌ڵ ئه‌میانم و له‌كوێش له‌گه‌ڵ ئه‌ویان نیم، چونكه‌به‌ڕه‌ش یان به‌سپی نووسینه‌كانی هیچ كه‌سێك لێك ناده‌مه‌وه‌و هه‌ڵوێستیان لێ وه‌رناگرم, به‌ڵام كه‌ئه‌م دوو نووسینه‌ ئه‌كه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م وشانه‌م، مه‌به‌ستێكی ترم هه‌یه‌.

من ههر لهسهرهتاوه، هاوڕابووبم یان نا، نووسینهكانی كاك سهردار عهزیزم بهگرنگی و به سهلیقهیهكی وردهوه خوێندۆتهوهو ناشیشارمهوهكه كهم و زۆر بۆچوون و لێكدانهوهی جوان و دانسقهم لهنووسینهكانیدا بینیوه، بهتایبهت دوای ئهوهی كه ماوهیهكه نووسینهكانی لهپڕوپاگهندهی راستهوخۆ یان ناڕاستهوخۆ بۆ ئهم یان ئهو گروپی سیاسی دوور كهوتۆتهوه.

كاك شوان محمهدیش نهك تهنیا وهك نووسهر كه خۆم ئاسا زۆرنووس نیه، وهلى وهك میدیاكارێكی دیاری سلێمانی، كهشوێن پهنجهی كارو ناوهنده میدیایهكانی بهسهر ئاراسته سیاسیهكان و رای گشتی سلێمانی و زۆنی سهوزو نیلیهوه دیاربووه، له دوا وتاریدا كهله سپی بڵاوی كردۆتهوهبه ناونیشانی( كوردستان دهكهوێته باكوری سوێدهوه ) سهرنجی راكێشام، بهڵام بۆ ئهوهی لهگهڵ كاك شوان و خوێنهرانیشدا راستگۆبم ئهبێ ئهوه بڵێم كه دوا پهرهگرافی وتارهكهی پهراوێز ئهخهم، چونكهپڕوپاگهندهیهكی ناڕاستهوخۆی بۆ ئاراستهیهكی سیاسی تیایه و سهرنج راكێشانهكهم بۆ باقی پهرهگرافهكانی یان بۆ جهوههرو پهیامی نووسینهكهیهتی، كهمن به كرانهوهی دهرگایهكی تری میدیای سلێمانی ئهزانم سهبارهت به مامهڵهكردن لهگهڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عیراق. نایشارمهوه رۆژانهزۆرێك لهو نووسین و بهرنامانهی كه لهو میدیایهدا ئهیان بینم  كه(دروست یان نادروست) به میدیای سلێمانی ناسراوه، زۆرخهفهتم لێی ئهخواردو ترسم لهوه ههبوو كهئهو ئاراستهیهههروا بڕوا كه مرۆڤ وای بۆئهچوو، ئهمه ئاراستهی پاساو هێنانهوهیه بۆ بهغداو بهبهههشت نیشاندانی بهغدایهو، سیاسی و حوكمڕانهكانی ئهوێ بهنموونهی سیاسی حهكیم، دهست پاك، دیموكرات، مۆدێرنهو دهیان پهسنی تر ئهناسێنێ, وهك ئهوهی فهزڵی بهغدا بهسهر كوردستانهوهیهكجار زۆربێ، وهك ئهوهی ئهوێ نموونهی باڵا بێت و ئێرهش نموونهی ( اسفل السافلین ). ئهو جۆرهپهسنه تازهسهری ههڵداو نیه، له ساڵانی رابردووشدا زۆرجار و بهتایبهت له هێندێ لهپهرلهمانتارانی كورد له بهغدا ئهوهمان ئهبیست كهئهیان وت بهغدا دیموكرات ترهله ههرێم و بهداخهوه لهبهر زۆر هۆی پهیوهست بهئیرهابی فیكریش، كهم بوون ئهوانهی  جورئهت بكهن وهڵامی ئهو بۆچوونهسهقهت و مهبهستداره بدهنهوه, بۆیه ئێستا كهنووسهر و میدیا كارێكی وهك كاك شوان محهمهد به وتارێك ئهیهوێ ئهو دیدهنادروست و چهواشهكارهراست بكاتهوهو بهههمووان بڵێ، كه بهغدا بهدارو دهستهیهوه ئهو نموونهیه نیهكه خهڵكی پێ ههڵخهڵهتێنن و هوشیارانهیان بێ ئاگایانه پاساو بۆ نهك تهنیا پرۆسێسی حوكمڕانی و سیاسی بهغدا بێننهوه، بهڵكو لهپشت ئهو جۆره تێزانهی كه تهزكیهی بهغدا ئهكهن، پاساوی ناڕاستهوخۆ و بێ بهڵگه بۆ ئهو ههموو كۆنه پارێزی و پاشهگهردانی و دزی و گهندهڵی و ناشهفافی و ههروا ئهو ههموو گووشارانه ئههێننهوه، كهبه نادهستووری و دوور لهرێساكانی دیموكراسی دژی كوردستان ئهنجامی ئهدا. بهبۆچوونی من ئهو نووسینهی كاك شوان دهنگ ههڵبڕینێكی لهجێی خۆیهتی كهئهیهوێ بهههمووان بڵێ: بوهستن بهغدا بهههشتهكهنیه تا ههموومان بۆ ئهوێ رابكهین.

كاك سهرداریش لهوتارهكهیدا لهسایتی (شار) بهناونیشانی (هاوكاری توركیاو بهیاننامهی عهبادی) بۆچوونێكی هاوشێوه، بهڵام بهزمانێكی ئهكادیمی پوخت دهرئهبڕێ و پێمان ئهڵێ عهبادی، لهم وهختهدا كهوهك كهڵهشێری سهركهوتوو له شهڕدا خۆی نمایش ئهكا، تاوس نیهو ئهوانهی بهشان و باڵی ههڵئهدهن، لهڕاستیدا تهعبیر لهدهبهنگی فیكری ئهكهن و هیچی ترنا، چونكه هیچی لهدهست خۆی نیهو سهروهری دهوڵهتهكهشی لهدهست خۆیدا نیه, پیاوی چاكهش نیهو وهك كاك سهردار ئهڵێ ( جگهله خراپهناتوانێ هیچ شتێكی تر بهرامبهر بهكورد بكات). من لای خۆمهوه وێڕای ئهوهی ئهزانم ئهو دوو نووسینهله وردكردنهوهیاندا زۆر رای كۆك و ناكۆك ههڵئهگرێ، بهڵام به تێگهیشتنی من یهك پهیامی گرنگ ئهگهیهنن و ئهویش ئهوهیه كهئهبێ ئیدی به دیدێكی تر و میتۆدێكی جیاواز لهوهی كه، به تایبهت  لهمیدیای سلێمانیدا تا ئێستا ههبووه، دۆخهكهو ئاراستهكانی شهن و كهو بكرێن و بخوێندرێنهوهو رای گشتی چیتر بهههڵهدا نهبرێ .

دهستخۆشی لهههردووكیان ئهكهم.
...

تێبینی : ریزبهندی باسكردنی دوو وتارهكه تهنیا پهیوهسته بهزهمهنی بڵاوبوونهوهیان و هیچی تر نا.

ئازاد جندیانی


13/11/2017



وتارەکانی تری نوسەر