لە قودسەوە بەرەو موسل

شاخەوان سەنگاوی
ئەگەر هاتوو بە چاوێكی كورد وەتەنی برایانەشەوەبێ‌ . چاوێ‌ بە مێژووی كۆن و نوێی عەرەبی ئیسلامیدا بەگێڕین  ئەوا هەر لە سەرەتای  یەكەم ویستگەدا دەگەینە ئەو حەقیقەتەی كە زۆربەی ئەو سەرچاوانەی كە باس لە مێژووی ئازایەتی و چاو نەترسی و ئخلاسسی سەركردەی دیاری وەكو صلاح الدین ئەیوبی دەكرێت ئەوا لە بەرامبەردا وشەی عەرەب بوون یان بە دیوەكەی تردا دادەتاشرێت لە ئەسڵی ڕەچەڵەكی كە كورد بوونێتی ، لە كاتێكدا ئەم سەركردە كوردە دیارەی جیهانی ئیسلامی یەكێكە لەو سەركردانەی كەتوانی بەلێهاتووی ئەقلی بەرێوبردن و سەربازی خۆیلە ساڵی (1187ز) لە شەڕی "حەتین" دا شاری قودس كە یەكەم قیبلەی موسلمانان لە دەستی خاچ پەرستان رزگار بكات . ئەمیش بەئامانجی بەدەستهێنانی رەزامەندی خودای گەورەبووە هەر بۆیە لەم پێناوەدا بەشێوەیەك لە شێوەكان پشتی لە خواستی نەتەوەكی خۆی كردووە وە بگرە زۆربەی دار و دەستەكەشی كە بەڕەچەلەك لە كوردانی باشوور وناوچەی (دوین)ن كە شارۆچكەیەكە لەو پەڕی ئازرباینجان لەو پێناوەدا بەخت كرد .بەڵام ئەوەی پێویستە لە سەر ئێمە وەكو كورد هەمیشە ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین ئایا مێژووی عەربی ئیسلامی چ كۆن بێ‌ یاخود هاوچەرخ بە بارتەقای كەسایەتی صلاح الدینی ئەیوبی لە دێری نوسینە مێژوویەكانی خۆیاندا باسیان لەم كەسایەتیە كردووە ؟ بە بێگومانی دەتوانین بڵێن نەخێر . ئیدی باشە لە هەزارەی سێیەمیشدا چاوەرێی چی بین ؟ كورد وەتەنی لە برا عەرەبەكانمان كە بێگومان بین پێشمەرگە و صلاح الدین ئەیوبی یەك ڕەچەلەك بن .
بەڵام ئەوەی من دەمەوێ‌ زیاتر نوسینەكەمی بە ئاراستەدا بەرم زۆر و زەوەندی ئەو سینارۆیانەیە كە بۆ رزگار كردنەوەی شاری موسڵا دادەرێژرێت  كە كار ئەكتەری سەرەكی لەو پرۆسەیەدا هێزی پێشمەرگەیە كە هەرچەندە جولاندنی هێزی پێشمەرگە لە دەرەوەی سنورەكانی هەریمی كوردستان لە دەسلاتی سەرۆكی هەرێمە بەڵام بە رەزامەندی پەرلەمانی كوردستان چونكە لە ماددەی دەیەم بڕگەی یازدەیەم لە یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2005 ی سەرۆكایەتی هەرێم (هەموار كراودا ) هاتووە ( سەرۆكی هەرێم بۆی هەیە بەرەزامەندی پەرلەمانی كوردستان- عێراق هێزەكانی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی هەرێم بنێرێ‌ )بەڵام ئایە سەركردایەتی سیاسی كوردئەمجارەیان لە ئەگەری بەشداری كردن یاخود بەشداری نەكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەرجەم هاوكێشەكانی شیتەڵ كردووە لە رووی سەربازی و ئەمنی قەومی و ئابووری و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم وە پەیوەندیەكان و جۆری هاوكاریەكانتا گەیشتۆتە ئەنجامەكانی بەشداری كردن ، یان ئەمجارەش بە چەشنی جارەكانی تر لە بەر خاتر و خاترێنە و لاسەنگ نەبوونی پارسەنگی پەیوەندیەكانیان  هێزی پێشمەرگە لە پێناو بەرژەوەندیە حیزبیەكانیا دەخەنە بارودۆخێكەوە جگە لە زیانە گیانی و ماڵیەكان هیچی دیكە ناخاتە سەرخەرمانی سەروەریەكانی پێشمەرگە  ,وە نیشانەی پرسیاریش لە سەر سەرجەم ئەو بەرەو پێشەوە چوونانەی لە ماوەیی نۆمانگ لە شەڕی ڕووبەڕو بونەوەی داعشدا بەدەست هاتووە دادەنێت و لە پای خەندەیەكی  برا عەرەبەكانمان دەست و برددەیخەینەوە نێو كۆشیان، هەر بۆی داواكارم لە سەركردایەتی سیاسی كورد لە پایی بەشداری پێكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رزگار كردنەوەی موسڵدا ، گەر  بۆ یەكەجاریش بێت باپەرلەمانی كوردستان مەرجەعیەتی  بڕیارەكانتان بێ‌ و وە رێكەوتنی نێو ژوورە تاریكەكان بگوازرێتەوە بۆ سەر مەنەسەكەی پەرلەمان تا خاڵبەخاڵی ئەو جۆرە رێكەوتنانە بۆ ڕای گشتی ئاشكرابێت وە ئەو خوێنەی لە جەستەی پێشمەرگەیە دەرژێت با بۆ پاراستنی بستێك لە خاكی نیشتمان بێت . چونكە ئێوە باشتر دەزانن ئەو شینەی كە ئەمرۆ ئێمەی كورد دەیكەین بۆ رزگار كرنەوەی موسڵ نیە ؟ بەڵكو شینەكەمان بۆ دوای رزگار كردنەوەی موسڵە كاتێك سوپای عێراق بە هێز دەبێتەوەو حەشدی شەعبی باڵادەست دەبێت لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم .ئەوا لەو بارودۆخەدا مەترسیەكانی بە بارتەقای مەترسیەكانی داعشی ئێستا نەبێت هیچی دەیكەی كەمتر نیە؟



    [email protected]



22/03/2015



وتارەکانی تری نوسەر