[بۆ ئەو مسوڵمانە کوردەی هەموو کورد دەکاتە قوربانی تورکێکی مسوڵمان،بۆ هەودارانی ئەردۆغان لە باشوور]
ئەردۆغان ئەو کەسەیە کە زیرەکانە ئیسلام بۆ بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی بەکاردەهێنێت،ئیدی ئەم بەرژەوەندیە چۆنی خواست،ئەو خۆی لەگەڵیدادەگونجێنێت ،بائەگەر لەسەر حسابی ئاینەکەیشی بێت.
بۆنمونە لەم ماوەیەدا ئەردۆغان پەنای بۆ چەند کردەیەک بردوە کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ قەناعەتی ئاینی و پرەنسیپی ئیسلامیدا یەکناگرنەوە ،بەڵام ئەو چاوی لەبەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەیەتی نەک بەرژەوەندی ئاینی.
+ چەند ساڵێک بوو پەیوەندی نێوان تورکیاو ئیسرائیل تێکچوبوو ، هەردوولا یەکتریان بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ تاوانباردەکرد،لێ بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیتورکیاکەساڵێک کەمتری ماوە ،وە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کێرڤی حیزبەکەی،ئەردۆغان چەندین هەنگاوی نا ،یەکێک لەوانە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان بوو لەگەڵ ئیسرائیل ، ئەم هەنگاوە کووتووپڕەی ئەردۆغان بۆ ئیسرائیلیەکانیش جێگەی سەرسوڕمان بوو.
+تورکیا یەکەم دەوڵەتی ئیسلامیە کە ئیعترافی بە ئیسراێیل کردوە.
+تورکیاو ئیسرائیل گەورەترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە کە ساڵانە بە چەندین ملیاردۆلار دەخەمڵێنرێت.
+گەشتیارانی ئیسرائیلی بۆ تورکیا ساڵانە لە نیوملیۆن گەشتیار تێپەڕدەکات.
+مەزنترین کارگەی درووستکردنی کەرەستەی سەربازی ئیسرائیلی لەتورکایە.
+تورکیا گەورەترین هەناردەکەری چیمەنتۆیە بۆ ئیسرائیل [کە بۆ بیناکردنی مستەوتەنەکان بەکار دەهێنرێن]
+ناوی تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەدا {نیە }کە لەڕووی داراییەوە کۆمەکی فەلەستینیان کردووە.
+ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی مسوڵمانە کەمەدالیای [جوامێری ئیسرائیلی] پێبەخشراوە.
+ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی مسوڵمانە کە زیارەتی گۆڕیدامەزرێنەری بزافی زایۆنزمی{ تیودۆر هەرتزل}ی کردوە .
+ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی مسوڵمانە کە تا ئێستا [٥] جار سەردانی ئیسرائیلی کردوە.
+ سەفەرکردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ تورکیا بێڤیزەیە ،بەڵام بۆ فەلەستینیەکان [ئەگەرڕێگەیان پێبدەن] ئەوە بەڤیزەیە،
+دەمێک ئەردۆغان کووفیە{جامانە} ی فەلەستینی لەملنابوو ،لە بەردەم میدیاکاراندا گووتی [قودس هێڵی سوورە]و بەرەنگاری هەر وڵاتێک دەبینەوە باڵوێزخانەکەی بگوێزێتەوە بۆ ئەو باژێڕە ،بەڵام هەر زوو لەو قسەیە پەشیمان بوویەوە ،بەوەی بەفەرمانی خودی خۆی کۆمپانیای{لیماک}بەگوژمەی [٢١] ملیۆن دۆلار، درووستکردنی بینای{باڵوێزخانەی ئەمریکای لە قودس} لە ئەستۆگرت.شایانی ئاماژەیە خاوەنی ئەو کۆمپانیایە[نیهاد ئۆزدمیر] ە کە دۆستێکی نزیکی ئەردۆغانە،هاوکات زاواکەی ئەردۆغان[بیرات بەیرەق] و [بن علییەڵدرم] پشکیان تێیدا هەیە.
بەمەش تورکیا بووە سەرمەشقی هەموو وڵاتانی جیهان کە دەستی بۆ کارێکی هەستیار و مەترسیدار برد ،هاوکات دۆستایەتی و دڵسۆزی خۆی بۆ ئیسرائیل سەلماند.
+لەتورکیا ٢٦ قاعیدەی عەسکەری ناتۆ هەیە.
+تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کەبەفەرمی ڕێگەی بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکان داوە.
+تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کە [ کەناردەریای نوودیست]ی هەیە،واتە ڕووتبوونەوەی تەواو .
+تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کەدژی قورئان وبنەماکانی ئیسلام کاری کردوە ،بەوەی فرژنی تێیدا قەدەغەیە .
+یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی تورکیایە کە بەفەرمی ڕێگەی بە لەشفرۆشی داوە.
+ژمارە ئەو ماڵانەی کاری لەشفرۆشیان تێدا دەکرێت لە سەرانسەری تورکیادا پتر لە {٢٠٠٠٠} ماڵە.
+داهاتی ساڵانەی تورکیا لە بواری لەشفرۆشیدا [چوار ملیار دۆلارە]
+ئەوانەی کاری لەشفرۆشی دەکەن بە گەوادەکانیشەوە ژمارەیان [٣٠٠٠٠٠]کەسە.
+٢٦٥ کارگەی درووستکردنی مادەکحولیەکان لەتورکیا هەیە.
+دەرکردنی ئیخوانەکانی میسر لە تورکیاو داخستنی بارەگاو میدیاکانیان، بێ دەنگیمسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە بەکوردیشەوە.
+ئەردۆغان ،وەک ئامرازێک ئاین بۆ گەوجاندنی کوردە ئیماندارەکانبەکاردەهێنێت،بەتایبەتی ئەوانەی ئەردۆغان بە خلیفەی نوێی موسوڵمانان دەزانن.
+لەکن ئەردۆغان هەموو کورد دوژمن و نەیارن ،ئیدی با مسوڵمانی عەیار ٢٤ بێت،وەک عەلی قەرەداغی و هاو فکرەکانی.
گەر ئەم حەقیقەتانە لەکن هەندێک کاڵفامی ئیسلامی باشوور نوێبن،ئەوە بەدڵنیاییەوە بە دوونوێژی ئەردۆغانی نەژاد پەرست و فاشست لەخشتە براون.
+گەر پرسیار ئەوەبێت ئەی بۆچی لەگەڵ ئەم هەموو فەزاحەتەشدا هێشتا ئیماندارانی باشوور سەرسەختانە داکۆکی لێدەکەن؟
+بەبۆچوونی من وەڵامەکە ئەوەیە ،ئەو جۆرە کوردە ئیماندارانە بڕیاریان داوە گەر فەزیحەتەکانی ئەردۆغان لەوەش زیاتربن ، هەر داکۆکی لێدەکەن و وەک ئیماندارێکی بێگانەپەرست و خۆفرۆش بمێننەوە ،کە ئەمەش لادانە لەپرەنسیبە ئەخلاقی و نەتەوەیی و نینسانیەکان.
ئاشکرایە کوردی مسوڵمانی حیزبی و غەیرە حیزبی نیشتەجێی باشوور هەستی نەتەوایەتی و مرۆڤدۆستی لەکنزۆربەیانغائیبە ،ئەوانە ئازاری مسوڵمانێکی فەلەستینیابورما[کە دڵنیام زۆربەیان نازانن بۆرما دەکەوێتە کوێوە] کە هەزارەها کم لێمانەوە دوورە ،هەستیان دەبزوێنێت و داکۆکییان لێدەکەن و فرمێسکیان بۆدەڕێژن،کەچی لەئاست ئازار و مەینەتی و چەوساندنەوەی کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا{کەڕوکوێرولاڵن} ،دەتوانم بڵێم بەکارە نائینسانیەکانی ئەردۆغان دژی هاوزمانی خۆیان خۆشحاڵن و خەنی دەبن.
سەرنج/ ساڵی پار کۆتایی مانگی {٨} ئەم بابەتەم بە ناونیشانێکی دیکە نووسی، کە ئاراستەی علی قەرەداغیم کردبوو.هەست دەکەم دووبارە پۆست کردنەوەی لەم دۆخەی ئێستادا کە[هەڵبژاردنەکانی تورکیا]بەڕێوەیە، بەپێویست دەزانم.
جگەلەوەی ناونیشانەکەیم گۆڕی ،هاوکات کوورتم کردەوەو لەهەندێک شوێنیش دەستکاریم کرد.