راستیی سووكایه‌تیكردن به په‌شێوی مه‌زن!!.
دلین عەلی
چه‌ند رۆژێكه له فه‌یسبووك شاعیری مه‌زنی كورد مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو كراوه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی شه‌ڕ و ناكۆكی سیاسی و گوایه له هه‌ولێر چه‌ند چه‌كدارێ ئیهانه‌یان كردووه و پێیان وتووه تۆ كێیت و چیت و لێره چی ئه‌كه‌یت و؟!! ...هتد. راستی و ناڕاستیی ئه‌م بابه‌ته دیار نیه و له هیچ لایێ ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌ك شت زۆر راست و دیاره و زۆریش به باشی ساغ بۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێ زهڕهیێ رێز و خۆشه‌ویستی بۆ زاتێكی مه‌زنی وه‌ك په‌شێو هه‌بێ و په‌شێو بناسێ، ویژدان و ئه‌خلاقی قبووڵ ناكا و هه‌رگیز رێگه به خۆی نادا‌و به‌و شێوه ناشیرینه په‌شێو ناكاته چه‌كێكی سووك بۆ مه‌رام و شه‌ڕێكی قێزه‌وه‌نی سیاسی كه هه‌موو شتێكی كوردی ناشیرین و بۆگه‌ن كردووه.
په‌شێو زاتێكه زۆر زۆر له‌وه مه‌زنتره ئه‌و نه‌خوێنده‌وار و جنێوفرۆشانه بیانه‌وێ به‌و شێوه ناشیرینه به‌كاری بهێنن!. ئه‌و شتێک نیه بۆ به‌كارهێنان، پاشان ئه‌و قسه‌یه ئه‌كرێ، بۆچی یه‌كێ له كه‌ناڵه پرۆفیشنال و ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان په‌یوه‌ندیه‌كیان پێوه نه‌كرد و راستی و دروستیی بابه‌ته‌كه‌یان لێ نه‌پرسی؟! خۆ ئه‌و له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه ناژی!. خۆ ئه‌و له‌و ئه‌وروپا ئازاده ده‌می نه‌گیراوه تا هیچ نه‌ڵێ؟!!. ئه‌و كه‌ناڵانه بۆ ئه‌گه‌نه هه‌موو شوێنێكی سه‌رزه‌مین و ناگه‌نه مامۆستا په‌شێو؟!!..
ئه‌وه وتمان په‌شێو بێزی نه‌هات وه‌ڵامیان باته‌وه!، ئه‌ی باشه بۆ یه‌كێ له‌و كه‌ناڵانه‌یان له‌و سایتانه پرسیاری یه‌كێ له دوو برازاكانی ناكا كه وان له هه‌ولێر و ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ په‌شێوی مامیان چوونه‌ته سه‌رقه‌بران. ئه‌و سهرقهبرانهی نه هیچ حهرهسێكی لێیه و نه هیچ سهیتهرهیهكی له ڕێگه‌دایه. ئه‌وه قه‌برستانی بێركۆته و هه‌موو ڕۆژێ خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر تۆزێ ویژدانتان بێ، زاتێكی مه‌زنی وه‌ك په‌شێو ناكه‌نه بنێشته‌خۆشه بۆ شه‌ڕه‌قسه و جنێودانی خۆتان، گه‌وره‌ترین ئیهانه‌كردن ئه‌وه‌یه به په‌شێو ئه‌كرێ، نه‌ك قسه‌یێ كه هیچ كه‌ناڵ و سایتێجورئهت ناكا له‌باره‌یه‌وه له په‌شێو خۆی، یان له یه‌كێ له خانه‌واده‌كه‌ی بپرسێ و راستییه‌كه بدۆزێته‌وه!.
حه‌یف كه به‌و هه‌موو مه‌زنی و جوانیی خۆیه‌وه، پهشێویشتان كرده بابه‌تی ئه‌و شه‌ڕه جنێو و سووكایه‌تی بهیهككردنه!. تۆزێ خواتان بێ، ئه‌و شایسته‌ی ئه‌وه نیه، به‌س خوا ده‌زانێ ئێستا په‌شێو چه‌ند به‌و حاڵه په‌شێوه؟!!.
19/03/2017
وتارەکانی تری نوسەر