(گرنگ نیه له بابه‌ته سیاسیه‌كاندا تۆ هاوڕایت له‌گه‌ڵمدا یان نا ، به‌ڵكو گرنگه تۆ تا چه‌ند به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی واقیعانه ئه‌م بابه‌ته‌ی من ده‌خوێنیته‌وه،تا چه‌ند دان به‌و واقیعدا ده‌نێیت كه باسم كردوه، ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت بۆ تۆ)
یه‌كه‌م: نه‌وه‌ی نوێ به چوار كورسیه‌وه ده‌چێته به‌غداد، وه به ته‌نها وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن ئیراده و ئازا ، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر ده‌كات له به‌غداد.
دووه‌م: نه‌وه‌ی نوێ له به‌غداد و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، حسابی هێزێكی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئیراده‌ی بۆ ده‌كرێت ، داده‌نیشن له‌گه‌ڵیدا و پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: نه‌وه‌ی نوێ دیدی خۆی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌غداد و له هه‌رێم ، تێروانینی خۆی هه‌یه تایبه‌ت به هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی پارتی و یه‌كێتی (وه‌ك دەوڵەت ، یه‌ك ریزی نیشتیمانی).
چواره‌م: نه‌وه‌ی نوێ له یه‌كه‌م رۆژی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٢ ی ٥ ، ئازایانه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و هه‌م باسی ته‌زویری كرد و هه‌میش رایگه‌یاند كه ده‌چێته به‌غداد، درۆی كاتی و دروشمی قه‌به‌ی به‌رز نه‌كرده‌وه كه دواتر لێی په‌شیمان ببێته‌وه.
ئه‌ی هێزه‌كانی تر ؟
یه‌كه‌م: پارتی چاوه‌ڕێیه له كام به‌ره به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه (ئێران یان ئه‌مریكا) ، یه‌كێتی دوای پارتی ده‌كه‌وێت، چوار لایه‌نه‌كه‌ی تریش چاوه‌ڕوانی یه‌كێتی و پارتین و بزانین چیان پێ ده‌درێت و چیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، واته خۆیان خیتابێكی وازیحیان نیه.
دووه‌م: هێزه‌كانی تر (به تایبه‌ت چوار هێزه‌كه‌ی ده‌ره‌وی یه‌كێتی و پارتی) هیچ حسابێكی جیاوازیان بۆ ناكرێت ، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك به‌شێك له یه‌كێتی و پارتی سه‌یریان ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه سه‌ردانیان ناكرێن و هیچ هێزێكیش له‌گه‌ڵیان كۆنابنه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، به‌ڵكو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ری گه‌وره‌یان ده‌كرێت كه تا ئێستاش پارتیه.
سێیه‌م :هێزه‌كانی تر هیچ دیدێكی جیاوازیان نیه ، له ریفراندۆمدا وه‌ك پارتی بیر ده‌كه‌نه‌وه ، له ئابوری سه‌ربه‌خۆ وه‌ك پارتی ، له یه‌ك ریزی نیشتیمانی وه‌ك پارتی ، له چونه به‌غدادیش وه‌ك پارتی بیرده‌كه‌نه‌وه.
چواره‌م : له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه له ١٢ ی ٥ یه‌كێتی و پارتی ده‌ستكه‌وتی خۆیان به ته‌زویر ده‌ست كه‌وت،چوار هێزه‌كه‌ی تریش ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌یان به كار هێنا :
- هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن.
- به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی دانانیشین.
- بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ین.
- هێزی چه‌كدار دروست ده‌كه‌ین.
- ره‌نگه له هه‌مو پرۆسه‌ی سیاسی بكشێینه‌وه.
جا نازانم ئه‌گه‌ر بینه‌ر و خوێنه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و جیاوازی و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بكات و به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی بێلایه‌نانه شیكارێكی بۆ بكات ، دڵنیام كه جیاوازیه‌كه به جوانی ده‌بینێت.
ئێستا ده‌زانن بۆ چه‌ند ساله حیزبی تر له ده‌ره‌وه‌ی پارتی سودی نه‌بوه و نه‌یانتوانیوه گۆڕانكاری دروست بكه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر له راگه‌یاندنی ریفراندۆمه‌كه‌ی بارزانیه‌وه سه‌یرێكی واقیعی كوردستان و كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی پارتی بكه‌ن ، دڵنیام وه‌ڵامتان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پێتان خۆش بێت یان نا ، دان به‌م واقیعه‌دا بنێن یان نا ، ته‌نها دو هێزی سه‌ره‌كی خاوه‌ن دیدی جیاواز ، خاوه‌ن ئیراده‌ی جیاواز له ئێستادا بونیان هه‌یه له كوردستان :
یه‌كه‌م: پارتی كه ده‌یه‌وێت حوكمی بنه‌ماڵه‌یی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كوردستان و دارایی و ته‌واوی جومگه‌كان بخاته ژێر ده‌ستی خۆی.
دوه‌م : نه‌وه‌ی نوێ، كه ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له به‌غداد خۆی وه‌ك هێزێكی جیاواز له پارتی نیشان بدات و له ده‌ره‌وه‌ی پارتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ، وه له كوردستانیش ململانێ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات، تاوه‌كو بنه‌ماڵه‌یه‌ك خه‌ونی وێرانكردنی كوردستان و كۆنتڕۆڵ كردنی كوردستان به یه‌ك جاره‌كی نه‌هێنێته دی.
ئه‌ی هێز و حیزبه‌كانی تر له كوێی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ن ؟
- هه‌ندێكیان دوای پارتی بونه‌ته حیزبی بنه‌ماڵه ، هه‌ندێكی تریان ئێستا له هه‌وڵی بون به بنهماڵهییدان ، وه هه‌میشه چاوه‌ڕێی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانین پۆستیان پێ بده‌ن ، چاوه‌ڕێی ئه‌وانن تا بزانن پارتی چی ده‌كات ، ئه‌مانیش بیكه‌نه‌وه ، به كورتیه‌كه‌ی هێزی تر نیه كه كاریگه‌ریان هه‌بێت له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی پارتی بیر بكه‌نه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی پارتی بریار بده‌ن و گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزی تر.
ئه‌م قسه‌یه‌ی من بۆ ئێستا لای هه‌ندێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی تر قورسه ، ده‌زانم !
به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی تر ئه‌م وتاره‌م ده‌مێنێته‌وه و ئێوه‌ش دۆخی حیزبه‌كانی تر ده‌بیننه‌وه، هیوادارم ئه‌و كاته زۆر دره‌نگ نه‌بێت بۆ داننان به واقیعدا.