سوتان و سوتان

ئارێز عەبدولآ

سوتان لە ولاتەکەمان بۆتە دیاردە و بەردەوام هەواڵی سوتان لە دوای سوتان دەبیسین!

سوتانەکانی هەولێر و دهۆک زۆر گەورە  بوون و زیانێکی گەورەیان گەیاند، بەڵام ئەوەی جێگەی سەر سوڕمانە ئەوە چەندین جارە لەنگەی هەولێر دەسوتێ، تەنانەت لەماوەیەکی زۆر کەمدا ئەمڕۆ دووبارە  سوتایەوە!

ئایا ئەو هەموو سوتانانە بۆچی؟

- ئایا لە بێ باکی و خەمساردیەوەیە؟

- ⁠ئایا لە نەبوونی هۆشیاری پێویستەوەیە؟

- ⁠ئایا لە کەمتەرخەمی بەرگری شارستانیەوەیە؟

- ⁠ئایا دەستێکی لە پشتە؟

- ⁠ئەگەر بە دەستە کێن ئەوانەی ئەو تاوانانە دەکەن؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە و دەبێ هۆکارەکانی یەک بە یەکی ئاگرکەوتنەوەکان روون بکاتەوە، بە تایبەت لەنگە،  چونکە قسەیەک دەکرێ گوایە کەسانێک هەن چاویان لەو شوێنە بڕیوە!

دەبێ دەسەڵات لەو بارەیەوە کاسبیکارانی لەنگە دڵنیا و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەکان ڕوون بکاتەوە، تا لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکاری پێویست بگرنەبەر و کۆتایی بەو دیاردە زیانبەخش و مەترسیدارە بهێندرێ.

پێویستە حکومەت هاوکاری زیانمەندانی ئاگرکەوتنەکان بکا، هەروەکو چون (بەدەستخۆشیەوە ) هاوکاری لێقەوماوانی دهۆکی کرد.


09/04/2024



وتارەکانی تری نوسەر