ئایاحکومەت پلانی ( B )هەیەبۆئەم دۆخەی ئێستا؟

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

لەئێستادا حکومەتی هەرێم گیرۆدەی چەندین تەنگەژەوقەیرانی جۆراوجۆربۆتەوە بەجۆرێک قەیرانێکی بچوکی بۆچارەسەرنەکراوە ، لەولاوە قەیرانێکی بچوکی بۆگەورە دەبێت .

ئەوەی تەواوحکومەتی گیرۆدەکردوە،وبڕسکی لەفەرمانبەروموچەخۆران بڕیوە قەیرانی دارایی ودابینەکردنی موچەیە .

ئەو قەیرانی داراییەی لەئێستادا هەیەکاریگەری ڕاستەوخۆوناڕاستەوخۆی کردۆتەسەرژیان وگوزەرانی زۆرینەی هاوڵاتیان لەموچەخۆرێکەوە تادەگات بەبازرگان ،کاسپکار ، شۆفێر ودەستگێرو...هتد .

بەدڵنییایشەوە گەر زوو چارەسەرنەکرێت چەندین لێکەوتەی خراپ ونەرێنی لێدەکەوێتەوە یاخودسەرهەڵدەدات لەنێو کۆمەڵگەدا ،و دواتریش چارەسەروسەرکەوتن بەسەریاندا کارێکی ئاسان نابێت .

لێرەدا پێویستە لەسەرۆک وجێگری سەرۆکی حکومەت ،ووەزارەتەکانی دارایی وئابوری وپلاندانان ودامەزراوەپەیوەندیدارەکانی تربپرسین گەر هاتوو پلانی ( A ) کەناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان وناردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانە بەم شێوازەی ئێستا درێژەی کێشاکەزیاتر لە ( ٤٥) ڕۆژە نەتوانراوە موچەیەک دابەشبکرێت ولەوەزیاتر دەستی دەستی لەناردنی کرا پلانی ( B )تان چیە یاخود چ پلانێکتان داناوە ؟، چونکە لەهەموو دنیادا نەک حکومەت بەڵکو دامەزراوەیەک یا کۆمپانیایەک کەلەپلانی یەکەمدا سەرکەوتونەبوو ڕاستەوخۆ پلانی دووەم وسێهەم دەخاتەکاروپلانەکەسازوئامادەیە .

ئەودۆخەی لەئێستادا هەرێم پێیدا گوزەردەکات ودانیشتوانەکەی تێیدا دەژین لەهەموو ڕوویەکەوە ئێجگار قورس ومەترسیدارە ، چونکەلەهەرێمدا شتێک نیەپێی بوترێت سەروەری خاک ،ناوچەکە بۆتەشوێنی تەراتێنی هێزەهەرێمییەکان وجیهانیەکان وکوێیان بوێت هێرشی دەکەنەسەر لەپایتەختەوە تادەگات بەهەرشاروگوندێک کەخۆیان مەبەستیانە، و ڕوداوەکانی ڕۆژیش ئەوڕاستیەیان سەلماندوە،وناتوانرێت نکۆڵیان لێبکرێت .

لەملاشەوە ژیان وگوزەرانی کۆی کۆمەڵگا زۆردژوارو نالەبارەو بازاڕ بەتەواوەتی ڕوولەوەستان دەکات،وجموجوڵی بازرگانیش هەنگاوبەرەودواوە دەهاوێ .

( ١٠ ) ساڵی تەواوە دانیشتوانی ئەم هەرێمە ململانێی سەختیانەلەگەڵ هەمووئەو قەیرانانەی بەڕۆکیانی گرتوە بەگشتی وقەیرانی دارایی بەتایبەتی ، بۆیەچیتر لەحەوسەڵەیاندا نەماوەوبەتەواوی بڕسکیان لەبەربڕاوە ، ( ١٠) ساڵەدانیشتوانی ئەم هەرێمە باجی هەڵەیەکی گەورەوبێ پلان ودوورنەبینانەی ئێوەدەدات کەبێ دیراسەکردن و وردبونەوە لەدەرئەنجامەکانی بڕیاری ئابوری سەربەخۆتاندا،وئەوەش ئەنجامەکەیەتی کەچ دۆخێکی لەسەر خاک وخەڵکی هەرێم دروستکردوە .

ئاخەرناکرێت لەم هەرێمەدا کە قەیران بارانکراوەو هێندەی نەماوە ژیان بوەستێت، ئێوەی حوکمڕان ودەسەڵاتداران هێندەبێ پاک وکەمتەرخەم بن لەئاستیدا ،وجارجارە سوپاسێکی خەڵک و خۆڕاگرییەکەیان دەکەن کەئەوە هیچ لەژیان وگوزەرانیان ناگۆڕێت  .

زەمەنیش سەلماندی کەهیچ وڵاتێکی جیهانی وناوچەیی دۆستی هەمیشەیی خاک وخەڵکی کوردستان نیە، تەنها خەڵکەکەی خۆی نەبێت بەڵام ئێوەهێندەبارگرانیتان بۆدروستکردن ،وباری سەرشانتان قورسکردوە کەبەتەواوی لەژیان بێزاربون .

لەئێستاشدا نەناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان چەندە پەیوەندی بەهەڵەلەلیستی موچە ، نەبونی پارەی کاش و  نەگەیشتنە بەڕێککەوتنی یەکجاری دەهێندە زیاتر پەیوەندی بەو پەرتەوازەیی و بێسەروبەرییەی نێوماڵی کوردەوە هەیە کە ئێوە دروستتانکردوە،و بەرپرسیاری ئێستاو ئایندەیشن لەهەر ڕوداوو پێشهاتێکدا کە دێتەپێش لەهەرێم .

بۆیە دۆخی خاک وخەڵکی هەرێم هێندەخراپ وشپرزەیە پێویست بوو بەرپرسانی ئەم هەرێمە بژاردەیان هەبوایەبۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ڕۆژ نەک بەوشێوازەی ئێستا هەردەڵێی نابایان دیوەونەباران .

ئێوە بەشێکی گرنگی پۆستەکانی حکومەتی ناوەندیتان لایەوەک ( سەرۆک کۆمار ، وەزارەتی دەرەوە ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،وچەندین وەزیروجێگروپلەی باڵای) تر وبەردەوامیشن لەوەرگرتنی پۆستی نوێ بۆچی ڕۆژێک لەڕۆژان وەک فشارێکی بەهێز هەڕەشەی کشانەوەتان نەکرد لەوحکومەتەی کەخۆتان ڕۆڵی سەرەکیتان بینی لەبنیادنانیدا بۆچارەسەرکردنی هەمووکێشەوگرفتەکان کەهەیەلەنێوان هەرێم وناوەنددا ، یان ئێوەش لەنێوان خورماومێوژەکەدا ناتوانن دەستبەرداری هیچیان ببن ،وحەزبەخورمژەکەدەکەن .

30/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر