کارتێکی دۆڕاو

عەبدوڵا کەریم مەحمود

دوای راپه‌ڕین ،  خه‌ڵک دڵی ,   بەم  دامەزراوە دیموکراتییە  خۆش بوو ،  شەپۆل شەپۆل ،بە په‌رۆشه‌وه‌ ده‌چوون ، بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان .بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی  حکومەتی هەرێمی کوردستان  .

دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 و نەمانی  سه‌دام .
 حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا ، له‌ 30/ 1/ 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا .

کورد له‌ پێش راپه‌رین و دوای راپه‌رێن ودوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ،له‌ ناو هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی ، ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ی عێراق ،پێگه‌و پایەو پارسه‌نگی  به‌هێزو تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو.

رۆڵی لە بڕیاری سترایجی  دا هه‌بوو ،دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال ، تێكشکانی داعش وده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌ عێڕاق.

پێشمه‌رگه‌ وه‌ک هێمایەک ، له‌ ناو عێراق ودەرەوە ، بوو به‌ به‌های شكۆی  به‌رگری له‌ خاک  و مرۆڤ  و مرۆڤایه‌تی .

لە ٢٠١٧ دەسەڵاتدارانی  کورد ، بە شپرزەیی پەلەیان کرد لەریفراندۆم  ، بەمەش هه‌موو هاوکێشه‌سیاسییه‌کانی کوردیان ،له‌ کوردستان و عێراق ، لا سه‌نگ کرد .

دوای ئەو  تراژیدیایە ،پێشمەرگە له‌ سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران ،حه‌شدی شه‌عبی ، گه‌یشتنه‌ شوێنه‌ ستراتیجییه‌کانی نیشتمان .

کورد لە دوزخورماتوو و ناوچە تەعریب کراوەکان ، کۆمەڵکوژ کرا ،کورده‌کانی که‌رکوک ره‌ویان کرد .

حکومەتی عێراق ، جارێکی تر ،کۆنترۆڵی که‌رکوکی کردەوە .

لە ساڵی 1923ی  لۆزان ، لە سیناریۆیەکی  نێوان ( بەریتانیاو فەرەنسا و مستەفا کەمال ئەتاتورک ) ، ناوی کورد و مافی چارەنووسی کورد یان ، بە پێ ی بەندەکانی (62 , 63 , 64 )ی سیڤەر  ، لە سەر نەخشەی نیشتمان  سڕاییەوە.

ئەوە ( 101) ساڵە کورد ، باجی هەڵە ی سه‌رکردە سیاسییەکان دەداو ،کۆمەڵکوژ دەکرێت ، لەو کاتەوە تا ئێستا ،یەک سەرکردەی کورد ، نەیان وتووە:

( ئێمە هەڵەمان کردووە . میللەتەکەمان  باجی  هەڵەی ئێمە دەدات ، ئێمە لە ئاستی بڕیارەکان دا  نەبووین  ).

  سیناریۆی ریفراندۆمەکە ، بوو بە هۆی سەرهەڵدانی  تراژیدیایەک، وەک ئاش بەتاڵ و وەک ئەنفال ، وەک رەشەبای ژەهر  ، جەستەی ئەم نیشتمانەی ، ژەهرباران کرد .

دەسەڵاتدارانی کورد   ، له‌ میدیاکانیانه‌وه‌ ،  بە چه‌واشه‌ یی ، یه‌کتری تاوانبار دەکرد  ، وا  خۆیان نیشاندەدەن ،  ئەوان هیچ هه‌ڵه‌یەکیان نەکردووە.

خوێنی  شه‌هیدانی نیشتیمان  وئه‌نفال وکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ،  له‌  سیناریۆی  ریفرا ندۆم دا ، به‌ هه‌ده‌ردا .

 تا کەی ئەم سەرکردانە ، ئاوا شانازی بە پاشکۆیەتی  ،  داگیرکەرانی نیشتمان ەوە دەکەن ؟ 

تاکەی هەموو بریارەکانیان . پڕە  لە  رق  و کینه‌   و توندوتیژیی  و سیناریۆ و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە  ویەکتریی سڕینەوە ؟

‌ ئەم دەسەڵاتدارانە  ،   ئەوەندە لە خۆ رازی ولە خۆ  باین  ،  هیچ گربگی وهیچ بەهایەک ، بە  دواکارییەکانی  شەپۆڵی شەقام نادەن ، بە پێ ی نمایشیی سینارۆکانیان :
(سەردمێک ، ئاڵای سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان هەڵدەکرد.) 

(سەردەماەێکی  تر  عێراقچییه‌کی عه‌یاره‌ 24 -ن ، لە شیعه‌و سونه‌ی عێراقی ، عێراقی ترن ،  بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی .

دەسەڵات دارانی کورد ، ئەوە چەند ساڵێکە  ،  لە گەڵ داگیرکەرانی  (عێراق و تورکیاو ئێران  )، جینۆسایدی ( جەستەیی ، بایلۆجی ،  ئابووری ، کولتور) ی کورد دەکەن

25/03/2024



وتارەکانی تری نوسەر