نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە ٣٠ی ئازار لە پاریس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و  ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆببنەوە، کە ماوەیەکە بەرنامەڕێژی بۆ ئەم سەردانە کراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرۆکی هەرێم چۆتە ئەوروپا، کە بڕیارە سبەینێ چاوی بە سەرۆکی فەڕەنسا بکەوێت، تا ئێستا ئەجێندای کۆبوونەوەکە نا دیارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بە سەردانێکی فەرمی ماکرۆن گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە.

هاوکات هەر لەو چوارچێوەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی بەغدای کرد و چاوی بە ماکرۆن کەوت.


PM:12:32:29/03/2021