لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی شاری سلێمانی بۆ گەیاندنی پەیام و داواكارییەكانیان روویان لە هەولێر كرد، لە ئێستاشدا لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و ئاماژە بەوەدەکەن، دەمێننەوە.

لە گردبوونەوەکەدا خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوای گێڕانەوەی مافەکانیان دەکەن و دەڵین" داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین کە بڕی مووچەكانمان زیاد بكات و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان دابەش بكرێت". 


AM:11:31:13/04/2021