کچێکی ته‌مه‌ن (١٧) ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیرکرا

ڕێکخراوی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت" هێزە ئەمنییەکانی سەردەشت کچێکی مێرمنداڵیان دەستگیرکرد و ماڵی باوکی ئەو کچەشیان پشکنیووە". 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی سەردەشت کچێکی تەمەن (١٧) ساڵیان بە ناوی (شەرارە ئیسماعیل)ی دەستگیرکرد. 

ئەوەشی خستەڕوو، شەرارە ئیسماعیلی ئێوارەی هەمان ڕۆژ و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، ئەم ناوەندە ئەمنییە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی خستووەتە پاڵ.

ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت ڕۆژی سێشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم مێرمنداڵە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان بێ ڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە.


PM:03:28:20/11/2021