بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە،
سێ کەس کە ئاسەواری گولە بە جەستەیانەوە بوو بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، نزیکی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی ئەمشەو، سێ بریندار گەیەنرانە
سەنتەرى فریاکەوتنى چەمچەماڵ، کە ئاسەواری گولە بە جەستەیانەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان هەر سێکیان لە
رەگەزی نێر بوون و تەمەنیان ٤٢ و ٣٠ و ١٤ ساڵانن، دەشڵێت، "لە ئێستادا چارەسەرییان
بۆ دەکرێت، هەروەها وتیشی بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵیەتی بووە".