کەمال ئەتروشی لەسەر دابەش نەکردنی بەنزینی عێراقی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "زاخۆ ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و لەبەرئەوە فەرمانگەی كانزاكان لە زاخۆ دەكرێتەوە".

كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، زاخۆ ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و لەبەرئەوە فەرمانگەی كانزاكان لە زاخۆ دەكرێتەوە، هەروەها وتیشی"لەگەڵ كۆمپانیاكانی باسمان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كردووە بۆ ئەو سنورانەی سامانی سروشتیان هەیە".

باسی لەوەشکرد،  هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە نزیكەی ٦ملیۆن لیتر بەنزینە و ئەو بەنزینەی بڕیاربوو عێراق بینیرێت بەشی پێداویستییەكانی هەرێم ناكات، و بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە گەندەڵی نادەم لەنێو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و هەرگیز ڕێگاش نادەم یەك دینار بە ناحەق لە وەزارەتەكەم دەربچێت.

جیاواز لەو بەڵێنانەی وەزیری سامانە سروشتییەکان بە هاوڵاتیانیدا هاتنی بەنزینی عێراقی زیاتر لە ١٠ ڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی دابەش نەكراوە و كەمتر لە ١٠ ڕۆژ دەبێت لە دەرەوەی شار دابەشكراوە.



PM:01:53:12/01/2022