سبەینێ بەنزینی عێراقی لەم شوێنانە دابەش دەكرێت


بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ بەنزینی عێراقی لە پێنج بەنزینخانە دابەش دەكرێت.  

بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەی دووشەمە بەنزینی عێراقی لەناو شاری سلێمانی لەم وێستگانە بەردەست دەبێت: تاسڵوجە. دۆڵەڕووت. هەڵەبجەگروپ. بەكرەجۆ. كانی گۆران.

لیترێك بەنزینی عێراقی بە 690 دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەڵام دەبێت ئەو شۆفێرانەی وەریدەگرن بۆ ماوەیەكی زۆر لە نۆرەگرتن بمێننەوە.



PM:11:15:30/01/2022