حكومەتی هەرێم هێڵی گەرم بۆ كوردانی ئۆكرانیا دەكاتەوە


فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێڵی گەرمی بۆ كوردانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆكرانیا راگەیاند كە لەكاتی روودانی هەر حاڵەتێكی لەناكاو، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە سوپای روسیا هێرشی بۆ سەر وڵاتی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و ئێستا شەڕ گەیشتۆتە پایتەختی ئەو وڵاتە، لەماوەی رابردووشدا ژمارەیەك كوردی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندن روویان لەو وڵاتە كردووە.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كوردانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆكرانیا دەكەنەوە كە لەبەرئەوەی حكومەتی هەرێم نووسینگەی  نوێنەرایەتی لەو وڵاتەدا نییە، لە كاتی پێویست و بۆ هەر ئەگەرێك، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدرال لە ئۆكرانیا بكەن، داواش لە كوردانی نیشتەجێی ئۆكرانیا دەكات، لە كاتی هەر حالەتێكی لەناكاو پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بكەن:

باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆكرانیا

+38974007307

+380952041153

+9647518503123

هێڵی گەرم

+380979244948

هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی كە روویان لە وڵاتی هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا كردووە، بۆ هەمان مەبەست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:

 باڵیۆزخانەی عیراق لە بودابست

+3614411960

باڵیۆزخانەی عیراق لە  بوخارست

+9647708885444

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە پۆڵەندا

+48606716040

باڵیۆزخانەی عیراق لە وارشۆ

+48792650803

+48730851480



PM:09:21:26/02/2022