نرخی كارەبای مۆلیدەكان دیاریكرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەكانی بۆ مانگی رابردوو دیاریكرد كە بۆ هەر ئەمپێرێك لە نێوان 14 بۆ 15 هەزار و 500 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەھلییەكانی سلێمانی بۆ هەژماركردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی رابردو (ئازار) لە نێوان (14) هەزار دینار بۆ 15 هەزار و 500 دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌یش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی جیاواز دەبێت. 

سەبارەت بەكاركردنی موەلیدەش بۆ مانگی رەمەزان، كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانیان لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا سەعات 8ی بەیانی كاردەكەن، دوای نیوەڕوانیش لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ تا كاتژمێر 44:30ی بەرەبەیانی كاردەكەن و لە ماویەدا هەر كاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدەكان كارەبا دابین بكەن بۆ هاوڵاتیان.



AM:11:12:03/04/2022