سلێمانی.. بەنزینی عێراقی ٦٩٠ دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی بەنزینی عێراقی لەچەند وێستگەیەك بەردەست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ی نیسان،  بەنزینی ٦۹٠ دیناری لەناو شاری سلێمانی لەم وێستگانە دابەش دەکرێت. (هەڵەبجە تانجەرۆ، كانی كۆران، شاوان، بەكرەجۆ ژمارەی تاك، مژدە و بامۆك بۆ تەكسی ژمارەی تاك، تاسلوجە بۆ پاصی هێڵ) بەردەست دەبێت.

ئەوەش هاتووە،  لە دەرەوەی شاریش لە وێستگەكانی (بازیان، فام، پێشەنگ، كوردستانی گەورە، بامۆكی دوكان) بەردەست دەبێت.

 



AM:08:17:24/04/2022