ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لەم شوێنانە دابەش دەکرێت

 بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لەچەند وێستگەیەك لە دەرەوە وی شار و  ناو شار بەردەست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ی نیسان بەنزینی ٦۹٠ دیناری لە دەرەوەی شار لە وێستگەكانی (خانەقین، رانیە، یاوەر،. هەڵۆ) بەردەست بێت.

ئەوەشی بڵاوکردەوە لە ناوشاریش لە وێستگەكانی (هەڵەبجەتانجەرۆ، كانی گۆران، بەكرەجۆ،.ژمارەی جووت، تاسلوحە بۆ پاصی هێڵ، مژدە و بامۆك بۆ تەكسی ژمارەی جووت) بەردەست دەبێت.



AM:08:38:25/04/2022