پەرلەمانتارێکی پارتی: بەبێ پارتی حکومەتی نوێی عێراق پێک ناهێنرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، " بەبێ پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری حکومەتی نوێ پێک نایەت".  

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە "ئێستا دانوستانەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق راگیراون و بڕیارە لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی و گەیشتن بە رێککەوتن دەست بە دانوستان بکەنەوە.''  

  
هەروەها دەشڵێت " بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت، چونکە چوارچێوەی ھەماھەنگی بەبێ پارتی و سەروەری ناتوانێت حکومەت پێک بێنێت، بەپێچەوانەوە پارتی و سەروەریش ناتوانن بەبێ چوارچێوەی ھەماھەنگی، حکومەتی نوێ پێک بێنن، بڕیارە پارتی و کوتلەی سەروەری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کۆببنەوە.''  

 لەبارەی پێکھێنانی لیژنەی دانوستانی پارتییەوە، مەحما خەلیل باسی لەوەکردووە، ''پارتی پێشتر لیژنەی دانوستانی لەگەڵ لایەنەکان ھەبووە، ئەمجارەش یان ھەمان لیژنە، یان لیژنەیەکی نوێ پێک دێت بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست بە دانوستان بکاتەوە. ''  



AM:12:30:19/06/2022